سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: ماڵپەڕی گشتی پارتی سەربهستی
ئاژانی نەتەوەیی سەربەخۆ،
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
ماڵپەڕی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان،
ڕاپۆرتی به‌شداری هه‌یئه‌تی پاڕتی سه‌ربه‌ستی کوردستان له جێژنی 2ی ڕێبه‌ندان له وڵاتی سویس
ڕاپۆرتی به‌شداری هه‌یئه‌تی پاڕتی سه‌ربه‌ستی کوردستان له جێژنی 2ی ڕێبه‌ندان له وڵاتی سویس
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 29ی به‌فرانباری 2707 به‌رانبه‌ر به 19ی یانواری 2008ی زایینی یادی 2ی ڕێبه‌ندان، 62هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی کۆماره مێژوییه هه‌ر ده‌م زیندوه‌که‌ی کوردستان له وڵاتی سویس له لایه‌ن کۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه چوو که پاڕتی سه‌ربه‌ستی کوردستانیش وێڕای زۆر لایه‌نی دیکه بۆ ئه‌م جێژنه به ڕه‌سمی بانگهێشت کرابو.
هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی پاڕتی سه‌ربه‌ستی کوردستان له سویس وڵامی بانگهێشتنه‌که‌ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانیان به به‌شداری کردنی خۆیان و خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی ڕه‌سمی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان له‌و ڕۆژه مه‌زنه‌دا، به گه‌رمی داوه و وێڕای چاوپێکه‌وتنی نوێنه‌ری پاڕته‌که‌مان به چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و حیزب و ڕێکخراوه‌کانی تری سه‌ر گۆڕه‌پانی خه‌بات له کوردستان، له گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێکیان هێندێک ڕا و بۆچونیان گۆڕیه‌وه و په‌یمانی چاوپێکه‌وتنی دیکه‌یان له داهاتودا بۆ یه‌کتر تازه کرده‌وه.
نوێنه‌رایه‌تی ئوروپای ناوه‌ندی پاڕتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
1ی ڕێبه‌ندانی 2707
