:: مێنۆی سه‌ره‌کی ::

سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: ماڵپەڕی گشتی پارتی سەربهستی
ئاژانی نەتەوەیی سەربەخۆ،
:: لۆگۆی دۆستان ::
RSS
سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: ماڵپەڕی گشتی پارتی سەربهستی
ئاژانی نەتەوەیی سەربەخۆ،
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
ماڵپەڕی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان،
| چالاکیه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له 24ی سه‌رماوه‌ز تا 2 به‌فرانباری2707 ی کوردی،به‌رامبه‌ر به 15 دیسه‌مبه‌ر تا 21 دیسه‌مبه‌ری 2007. به دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌ی ئینته‌رنێتی وته‌له‌فونی، به‌رێز کاک عارف له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا له ڕێگه‌ی پێوه‌ندی ئیلیکترۆنیه‌وه پێوه‌ندی گرت به سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی پارتیمان که دانیشتووی شاروناوچه‌کانی باشوری کوردستانن،وه‌ک که‌لار،ده‌ربه‌ندیخان، زه‌ڕایه‌ن و هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه، ئۆردوگای باریکه ونه‌سر،سلێمانی،هه‌ولێر،ئۆردوگای قوشته‌په،قڵادزێ ، زانکۆکانی کۆیه و دهۆک. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ریز کاک بێستون کرماشانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له باشوری کوردستان ،له‌گه‌ڵ به‌ریز کاک بێستون کرماشانی چه‌ندین خاڵی گرنگ بۆ ئه‌ندامانی پارتیمان له باشوری کوردستان تاوتۆی کرا. . |
| چالاکیه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له 24ی سه‌رماوه‌ز تا 2 به‌فرانباری2707 ی کوردی،به‌رامبه‌ر به 15 دیسه‌مبه‌ر تا 21 دیسه‌مبه‌ری 2007. به دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌ی ئینته‌رنێتی وته‌له‌فونی، به‌شی یه‌که‌م . له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتیمان له سوید . به دوای سه‌ردانه سه‌رکه‌وتووه‌که‌ی به‌ڕێز کاک عارف بۆ یه‌کێتی ئوروپا، به‌ریزیان به مه‌به‌ستی چالاک کردنی کۆمیته‌کان و به‌رنامه ڕیزی نۆی بۆ پێشکه‌وتنی کاری زیاتری پارتیمان، گه‌شتێکی یه‌ک حه‌فته‌ییان به‌روڵاتی سوید کرد،له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ریزانه کۆبووه‌وه. 1. کاک کاروان که‌ریمی به‌رپرسی گشتی کۆمیته‌ی سویدی پارتی،شۆێنی کۆبوونه‌وه شاری کارڵستاد. 2. له‌گه‌ڵ به‌ریز کاک ئه‌میر ئه‌حمه‌دی له شاری ئیسکلوستینا. 3.له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاک دڵشاد په‌روانه به‌رپرسی گشتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی،شۆێنی کۆبوونه‌وه شاری لینشۆپینگ،له‌و دیداره‌دا له‌گه‌ڵ کاک دڵشاد باس له زۆر گۆڕانکاری له ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کرا،بڕیار درا که له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی پارتیمان بگاته ئاستێکی زۆر باشتر، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت خزمه‌تی زیاتر به بیری نه‌ته‌وه‌یی بکات، 4.کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی ئینته‌رنێتی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له باشوری سوید، له کۆی ئه و دیدارانه‌دا له‌سه‌ر شێوه‌ی کاری نۆی پارتی و خۆئاماده کردن بۆ یادی 2 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،هه‌روه‌ها خۆ ئاماده کردن بۆ کۆنفرانسی یه‌که‌م که له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا به‌ڕێوه ده‌چێت. له کۆی ئاکامی کۆبوونه‌وه‌و دیداره‌کانی ئه‌ندامانی پسک له سوید،وبه پێشنیاری به‌ریز کاک کاروان که‌ریمی بڕیاری به‌ستنی کۆبوونه‌وه‌کی سه‌رتاسه‌ری له مانگی 2 ساڵی 2008 بۆ ئه‌ندامان ولاینگرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتی سوید درا، به‌شی دووه‌م،کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی ئینته‌رنێتی کاک عارف باوه‌جانی و کاک ئه‌یوب ڕه‌حمانی به‌رپرسی گشتی پیوه‌ندییه‌کانی ئوروپای ناوه‌ندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ڕۆژی 29 ی سه‌رماوه‌ز به‌رێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕیز کاک ئه‌یوب ڕه‌حمان به‌رپرسی گشتی پێوه‌ندییه‌کانی پارتیمان له وڵاتانی ئوروپای ناوه‌ندی کۆبووه،له‌و کۆبوونه‌وه‌دا باسێکی گشتی له سه‌ر چالاکییه‌کانی پارتیمان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات کرا،هه‌روه‌ها ئاماژه به شێوه‌ی کارکردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئوروپای ته‌وه‌ری دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو، وێرای تاوتۆی کردنی کاره‌کانی پێشووی پارتی وهه‌نگاونان به‌ره‌و کاری نۆیتر،له ئاکامی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیاردرا که له داهاتوویه‌کی نزیکدا وبه مه‌به‌ستی ناسناندنی زیاتری کێشه‌کانی گه‌لی کوردمان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به وڵاتانی ده‌ره‌وه،چه‌ندین دیداروکۆبونه‌وه‌ی پێویست له گه‌ڵ وڵاتان و پارت و لایه‌ن و رێكخراوه‌کانی ئوروپای پێک بهێنرێت، به‌شی سێیه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتیمان له ئه‌مریکا، به‌ڕێز عارف له ڕێگه‌ی پێوه‌ندی ئیلیکترۆنیه‌وه پێوه‌ندی به ئه‌ندامانی پارتیمان له ولایه‌ت و شاره جیاوازه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه گرت، له‌و پێوه‌ندییه‌دا باسێکی گشتی له سه‌ر دروست کردنی کۆمیته‌ی ئه‌مریکا،کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پارتی له ولایه‌ته جیاوازه‌کانی ئه‌مریکا و که‌نه‌دا. ده‌ست به‌کاربوونی نۆێنه‌رایه‌تی پسک له‌و وڵاته‌دا، له ئاکامی پێوه‌ندییه‌کان بڕیار درا که به‌شی پێوه‌ندییه‌کان به ڕه‌سمی ده‌سبه‌کار بێت،له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئه‌ندامانی پسک له ئه‌مریکاوکه‌نه‌د له کۆنفرانسێکدا کۆمیته‌ی گشتی ئه‌مریکا وکه‌نه‌دا هه‌ڵده‌بژێرن، هه‌روه‌ها بڕیاردرا که به‌ڕیز خانمی کانی سه‌رده‌شتی وه‌ک به‌رپرسی گشتی پێوه‌ندیه‌کانی پارتی سه‌ربه ستیی کوردستان له وڵایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دیاری بکرێت.له ڕۆژی 3ی به‌فرانباری2707 کوردی به‌رامبه‌ربه 24.12.07 ،پێوه‌ندییه‌کان ده‌ست به کار بێت. به‌شێ چواره‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتیمان له باشوری کوردستان، به‌رێز کاک عارف له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا له ڕێگه‌ی پێوه‌ندی ئیلیکترۆنیه‌وه پێوه‌ندی گرت به سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی پارتیمان که دانیشتووی شاروناوچه‌کانی باشوری کوردستانن،وه‌ک که‌لار،ده‌ربه‌ندیخان، زه‌ڕایه‌ن و هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه، ئۆردوگای باریکه ونه‌سر،سلێمانی،هه‌ولێر،ئۆردوگای قوشته‌په،قڵادزێ ، زانکۆکانی کۆیه و دهۆک. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ریز کاک بێستون کرماشانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له باشوری کوردستان ،له‌گه‌ڵ به‌ریز کاک بێستون کرماشانی چه‌ندین خاڵی گرنگ بۆ ئه‌ندامانی پارتیمان له باشوری کوردستان تاوتۆی کرا. به‌شی پێنجه‌م ،له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتیمان له نۆ‌رویژ. کاک عارف باوه‌جانی له گه‌ڵ کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له شاری ئۆسڵۆی پایته‌خت و شاره نزیکه‌کانی ده‌وروبه‌ری ئۆسڵۆ کۆبووه، هه‌روه‌ها له گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتی له شاره‌دووره‌کان له رێگه‌ی پێوه‌ندیی ئیلیکترۆنییه‌وه باسێکی گشتی له‌سه‌ر سه‌فه‌ری یه‌کێتی ئوروپا‌و گه‌شه سه‌ندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی پارتیمان له نۆ‌رویژ کرد. هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌و پێوه‌ندییه‌کان له‌سه‌ر یادکردنه‌وه‌ی یادی 2 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بوو، له کۆی کۆبوونه‌وه‌کاندا بڕیار درا که یادکردنه‌وه‌یه‌کی به شکۆ و لایق بێت، کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ کاروباری یادی 2 ساڵه دیاری کرا، به‌شی شه‌شه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتیمان له وڵاتانی بریتانی و فینله‌ندا و دانیمارک. به‌ڕێز باوه‌جانی له درێژه ی پێوه‌ندییه‌کانیدا ، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتیمان له وڵاتانی به‌ریتانیاو فینله‌نداو دانیمارک پێوه‌ندی گرت، باسێکی گشتی کار‌و تێکۆشان وپه‌ره‌سه‌ندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی ئاراسته کردن،هه‌روه‌ها به‌رێزیان به‌ڵێنی سه‌ردانی ئه‌ندامانی دانیشتووی ئه‌و 3 وڵاته له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا پێدان، بۆ کۆکردنه‌وه ڕێکخستنیان و ئاماده‌کردنیان به‌ره‌و کۆنفرانسی کۆنگره‌ی یه‌که‌م، به‌شی حه‌وته‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتیمان له ناوخۆی وڵات، به‌ریز کاک عارف به شێوه‌ی تایبه‌تی و نهێنی پێوه‌ندی گرت له‌گه‌ڵ به‌شێیکی زۆری ئه‌ندامان و شانه‌کانی ناوخۆی وڵاتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، که بریتی بوون له‌م شار‌و ناوچانه،ئیلام،کرماشان، مه‌ریوان. سنه،جوانرؤ ،سه‌لاسی باوه‌جانی،سه‌رپێڵی زه‌هاو، ڕێژاو، پیرانشار، شنۆ، بۆکان، بانه، مهاباد، پیرانشار، سه‌رده‌شت، سه‌قز،به‌شێک له ئه‌ندامانی پارتیمان له تاران و هیندێک له زانکۆ و خۆێندنگای شاره‌کانی ئێران، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارتیمان له چه‌ندین گوند و شاروچکه‌ی کوردستان پێوه‌ندی گیراوه،که له ناوهێنانی ئه‌و گوند‌و ناوچانه به چه‌ندین هۆی ته‌شکیلاتی خۆ ده‌پارێزین، له کۆی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌دا وێرای پێدانی ڕاپۆرتێکی گشتی له‌سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی پارتیمان له ڕوانگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات وناوخۆی وڵات،چه‌ندن زانیاوری و ڕێنۆێنی ته‌شکیلاتی ئاراسته‌ی هاوبیرانی ناوخۆی وڵات کراوه. ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، www.psk2006.org |
| ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، www.psk2006.org |
:: په‌ڕه‌کان ::
