:: مێنۆی سه‌ره‌کی ::

سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: ماڵپەڕی گشتی پارتی سەربهستی
ئاژانی نەتەوەیی سەربەخۆ،
:: لۆگۆی دۆستان ::
RSS
سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: ماڵپەڕی گشتی پارتی سەربهستی
ئاژانی نەتەوەیی سەربەخۆ،
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
ماڵپەڕی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان،
گرتنی سه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیکDTP له‌لایان ده‌وڵه‌تی تورکیاوه مه‌حکووم ده‌که‌ین

کوردانی ماف پێشلکراو!ئازادیخوازانی جیهان! له‌پاش به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی پارتی عه‌داڵه‌ت و گه‌شه‌پێدانAKP زۆر بیروڕا هه‌بوون که‌پێیان وابوو به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن و وه‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆک کۆماری و سه‌رۆک وه‌زیری له‌تورکیا له‌لایان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان و عه‌بدۆڵا گول وه‌ک رێبه‌رانی پارتێکی ئیسلامی سونه‌وه، گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له ده‌ستوورو بنه‌ما فیکرییه‌کانی شووینیستانی که‌ماڵیستی که‌وا بۆ سه‌ده‌یه‌ک ده‌چێت زاڵن به‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکه‌کاندا پێک دێ وهومێدی ئه‌وه ده‌کرا که لانیکه‌م به‌پێی باوه‌ڕیان به ئیسلام و قورئان، وه‌ک پارتێکی باڵاده‌ست و بڕیار به‌ده‌ست که دوو پۆستی گرینگی ده‌وڵه‌تیان وه‌ده‌ست هێناوه، ئه‌و جۆره درووشمه‌ی که ده‌ڵێت یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک ده‌وڵه‌ت و یه‌ك ئاڵا هه‌ڵوه‌شێنه‌وه‌و دان به‌وه دابنێن که له‌چوار چێوه‌ی جۆگرافیای تورکیه‌دا نه‌ته‌وه‌و زمانی دیکه‌ش هه‌ن، به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی کورد که ده‌کرێ بگوترێت له‌سه‌دا، په‌نجای حه‌شیمه‌تی تورکیا پێک دینن و ده‌بێت رێزیان لێ بگیردرێت.به‌ڵام ئه‌و جۆره بیر کردنه‌وه‌و ئه‌و چاوه‌ڕوانیه له پارتی عه‌داڵه‌ت و گه‌شه‌پێدان، هه‌رئه‌وه‌نده بووتا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌گرت، ئه‌وانیش هه‌روه‌ک هه‌موو که‌ماڵیسته شووینیسته‌کانی پێش خۆیان، هه‌ر زۆر زوو سه‌لماندیان که له‌وانه‌ی پێش خۆشیان دڕنده‌ترن.هه‌رله‌و ماوه‌دا، وێڕای په‌سه‌ند کردنی بریاری هێرش کردنه سه‌ر باشووری کوردستان له‌لایان په‌رله‌مانی ئه‌ردوغان و عه‌بدۆڵا گول و هه‌روه‌ها بۆردومان کردنی ناوچه‌کانی قه‌ندیل و خواکورگ و گۆنده‌کانی قه‌ڵادزێ، به‌تایبه‌تی له‌رۆژانی ده‌ستپێکی جه‌ژنی پیرۆزی موسڵمانان واته جه‌ژنی قوربان، هه‌ر ئه‌مرۆش له فرۆکه‌خانه‌ی ئیستانبول زۆر ناجوامێرانه هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر به‌رێز نووره‌دین ده‌میرتاش سه‌رۆکیDTP و راپێچی به‌ندیخانه‌یان کرد.جێگای ئاماژه‌یه به‌رێز ده‌میرتاش له پاش په‌سه‌ند کردنی ئه‌و بڕیاره نابه‌جێیه‌ی په‌رله‌مانی تورکیا، زۆر زوو هه‌ڵوێستی لهبهرداگرتوو، هه‌ر بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی له‌چه‌ندین شار و شاروچکه‌ی تورکیادا به‌ڕێ پێوان ناره‌زایه‌تییان به‌رانبه‌ر به په‌رله‌مانی تورکیا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها به‌رێز نووره‌دین ده‌میرتاش هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چووه ئورووپا و له‌په‌رله‌مانی ئورووپادا زۆر به جه‌ربه‌زه‌وه باسی له مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی کورد له تورکیادا کرد.ئێمه وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیمان به‌رانبه‌ر به چاره‌نووسی نادیاری سه‌رۆکیDTP و مه‌حکووم کردنی ئه‌و کرداره نامرۆڤانه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا، له‌هه‌مان کاتیش‌دا داوا له په‌رله‌مانی ئورووپا و ئازادی خوازانی جیهان ده‌که‌ین که له‌مه‌ڕ ئه‌م کردارانه‌ی تورکه‌کانی که‌ماڵیستی دا بێده‌نگ نه‌بن. حزبی رزگاری کوردستانپارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانپارتی سه‌ربه‌ستی کوردستانیه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان2007/12/19 زایینی28/09/2707 کوردی
:: په‌ڕه‌کان ::
