:: مێنۆی سه‌ره‌کی ::

سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: ماڵپەڕی گشتی پارتی سەربهستی
ئاژانی نەتەوەیی سەربەخۆ،
:: لۆگۆی دۆستان ::
RSS
سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: ماڵپەڕی گشتی پارتی سەربهستی
ئاژانی نەتەوەیی سەربەخۆ،
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
ماڵپەڕی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان،
تورکیا ژن و منداڵی کورد ده‌کوژێ، ده‌بێ ریسوا‌و مه‌حکوم بکرێ
کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی کوردستان! رزگاریخوازو ئازادیخوازانی جیهان! ئه‌وا ئه‌مجاره‌شیان فڕۆکه‌کانی رژێمی تورکیا به‌ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی هاوپه‌یمانانی هێرش و په‌لاماره‌کانیان بۆ سه‌ر گوند‌و ئاواییه‌کانی باشووری کوردستان ده‌ستپێکردووه، له قوڵایی خاکی باشووری کوردستان دا گولله‌و ئاگری خۆیان به‌سه‌ر کوردستانیان دا ده‌بارێنن، تا ئێستا زیانێکی گه‌وره‌یان به‌خه‌ڵکی سڤیل و لاشه‌ڕ گه‌یاندووه، به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان وێرای ئه‌وه‌ی سه‌دان بنه‌ماڵه زێد‌و ئاوایی خۆیان جێهێشتووه و به‌ره‌و شاره‌کان رایان کردووه، زیاتر له 15 کوردستانی شه‌هید و بریندار بوونه، له‌م پێوه‌نده‌دا ئێمه له کاتێکدا زۆر به تووندی ئه‌و هێرش و بۆردومانه ریسوا‌و مه‌حکوم ده‌که‌ین، سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌کان ده‌که‌ین و هیوای چاکبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین، له هه‌مان کاتدا داوا له رای گشتی جیهان و رێکخراوه ئاشتیخواز و مرۆڤدۆسته‌کان ده‌که‌ین که ئه‌و تاوانه‌ی رژێمی تورکیا له قاوبده‌ن و ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رز بکه‌نه‌وه‌و گوشار له‌سه‌ر ئه‌نکارا دابنێن تا چیتر شالاوی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی دژ به خه‌ڵکی سڤیل و لاشه‌ری کوردستان به‌ڕێوه‌نه‌بات. وڵاتپارێزان، ئاشتیخوازان! پارتی دادوگه‌شه‌پێدان و خودی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆک وه‌زیری تورک خۆیان به ئیسلامی داده‌نێن و و باس له برایه‌تی گه‌لان ده‌که‌ن! که‌چی له کاتێکدا فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی خۆیان بۆسه‌ر خه‌ڵکی سڤیل و لاشه‌ڕ ده‌نێرن که کوردستانیان خۆیان بۆ جه‌ژنی قوربان و سه‌ری ساڵی نوێ ئاماده ده‌که‌ن، بێگومان به‌مه‌به‌ستی تۆقاندن و ترساندن درێژه‌یان پێده‌درێ، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌ودروشمانه‌یه که پارتی دادوگه‌شه‌پێدان خۆی له ژێریاندا شاردۆته‌وه، به‌م هێرش و په‌لامارانه سه‌ر راستی ده‌که‌نه‌وه که ئه‌وان تۆزقاڵی جیاوازیان له‌گه‌ڵ تورکه ره‌گه‌زپه‌رسته‌کان دا نیه، هه‌مان لۆژیک و سیاسه‌تی پان تورکیزم پێڕۆ ده‌که‌ن، ده‌بێ پێوه‌ندی ئه‌و لایه‌نه کوردستانیانه‌ش له‌ژێر پرسیار دابنرێن که دۆستایه‌تی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ده‌که‌ن و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌که‌ن که ئه‌و پارته رامانی جیاوازی له‌گه‌ڵ که‌مالیسته‌کان و ژه‌نه‌ڕاله‌کان دا هه‌یه. ئێمه له کاتێکدا که داخباری خۆمان له هاوێری ریزه‌کانی کوردستانیان راده‌گه‌یه‌نین، له‌هه‌مان کاتدا داوا له کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین که کۆمه‌ک و هاوکاری پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه زیان لێکه‌وتووه‌کان بکه‌ن، داواش له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین که به‌په‌له به‌هانای لێقه‌وماوانه‌وه بچێ و هاوکاری پێویستیان پێشکه‌ش بکات و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی کاتیان بۆ دابین بکات. ئێمه داوا له لایه‌نه کوردستانیه‌کان ده‌که‌ین که یه‌ک ده‌نگ دژ به هێرش و په‌لاماره‌کانی سوپای تورکیا هه‌ڵوێست بگرن و سیاسه‌تی شه‌ڕانگێزانه‌ی سه‌رانی تورکیا له‌قاو بده‌ن. نه‌مری بۆ شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی نه‌مان و سه‌رشۆڕی بۆ شه‌ڕخوازان حزبی رزگاریی کوردستان پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان 16-12-2007 |
:: په‌ڕه‌کان ::
