ماڵپەڕی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان،
| عارف باوه‌جانی: له وڵامی ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ناوخۆ : من ئاماده‌م له‌پێناو پاراستنی كوردستان له دژی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بجه‌نگێم |
بۆ بینینی ده‌قی وتوێژه‌که له ناو ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ناوخۆ کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن ، http://nawxo.org/ku/index.php?option=com_content&task=view&id=4376&Itemid=68
 عارف باوه‌جانی: من ئاماده‌م له‌پێناو پاراستنی كوردستان له دژی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بجه‌نگێم ئازاد قایته‌وه‌نی _ كه‌ركوك
پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان یه‌كێكه له‌و حزبانه‌ی كه‌هه‌ڵگری دروشمی ئازادی نه‌ته‌وایه‌تییه، بۆزیاتر ئاگاداربوون له‌چۆنێتی كاره‌كانیان پێگه‌ی nna دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ عارف
باوه‌جانی سكرتێكری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان ئه‌نجامدا:
* كاك عارف باوه‌جانی سكرتێری پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان سه‌ره‌تا پێمان خۆشه له‌سه‌ر ژیانی خۆت بدوێیت عارف باوه‌جانی كێیه ؟؟
- سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز كه ئه‌زێتان كێشاوه ئه‌ویداره له‌گه‌ڵ من ئه‌نجام بده‌ن ( عارف باوه‌جانی ) كوردێكی خۆرهه‌لاَتی كوردستانه‌و خزمه‌تكارێكی ڕێبازی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، له‌دایكبووی (4)ی نه‌ورۆزی 2673ی كوردیم له‌گوندی ( به‌ركور )ی ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی سه‌ربه‌پارێزگای كرماشان، زۆربه‌ی ژیانی منداڵی‌و گه‌نجایه‌تیم له‌ئۆردوگا زۆره ملێیه‌كان بردووه‌ته‌سه‌ر، دواتر له‌ته‌مه‌نی (7)ساڵیداو به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان (عێراق - ئێران ) به‌خێزانی ئاواره‌ی عێراق بووین تاساڵی 1997 له‌ئۆردوگای زۆره‌ملێی (ئه‌ڵتاش)ی نزیك پارێزگای ئه‌نبار له عێراق به‌سه‌ربردووه، به‌لاَم له‌ساڵی 1987 تاساڵی 1991پێشمه‌رگه‌بوومه له‌نێو ڕیزی حزبی دیموكراتی كوردستان، له‌ساڵی 1997 به‌خێزانی له‌ڕێگای كۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانه‌وه وه‌ك په‌نابه‌رێكی سیاسی له‌ولاَتی ( نه‌رویج ) جێگیربووین، عارف باوه‌جانی ژیانی خۆشی و ئازادی ئه‌وروپای دوور له ولاَتانی داگیركه‌ری كوردستان ته‌رخان نه‌كرد بۆخۆم به‌ڵكو ئازادی و دیموكراتی ئه‌م ولاَتانه ده‌مباته هزری زیاتر بۆ خزمه‌تكردنی سه‌ربه‌ستی ولاَته‌كه‌م، وه هه‌میشه به‌تاسه‌ی ڕۆژێك بووم كه ولاَته داگیركراوه‌كه‌م ڕزگارببێت و بگاته‌ئاستێك كه له‌م ولاَتانه ئه‌زموون وه‌ربگرێت ، له‌ولاَتێكی وه‌كو(نه‌رویج) كه‌زیاتر ده‌ستت ئاوه‌لاَیه‌و بێسانسۆر ده‌توانی خزمه‌ت به‌فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوری ولاَته‌كه‌ت بكه‌یت، من له‌وه كه‌ڵك وه‌رده‌گرم و به‌هه‌موو توانایه‌كم بۆ نیشتمانه‌كه‌م خزمه‌تده‌كه‌م هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و وه‌ك درێژه‌پێدانی خزمه‌تم به‌باشم زانی له‌گه‌ڵ پارتێكی سیاسی نه‌رویجی كارابم، وه بۆ ماوه‌ی (4)ساڵیش له‌لیستی ئه‌وپارته‌دا له نه‌رویج ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئۆسلۆ بووم ، له‌ڕاستیدا ئه‌و ئه‌زموونه‌م له‌نه‌رویج بووه مایه‌یی زیاتر هاندانی كورده‌كان له‌و ولاَته‌دا كه خۆیان تێكه‌ڵی پارت و لایه‌نه نه‌رویجییه‌كان بكه‌ن زۆرخۆشحاڵم ئێستا له ولاَته‌دا ده‌یان كوردی به‌رچاو هه‌یه توانیویانه چه‌ندین چالاكی ئه‌نجام بده‌ن، وه من خه‌مخۆری په‌نابه‌رانی كوردم له‌و وڵاته‌دا، وه‌ك په‌نابه‌رانی ئۆردوگای ئه‌ڵتاش و سه‌رسنوری نێوان ئێران - عێراق و ئوردن و توركیا‌و باشوری كوردستان و كورده‌كانی خۆرهه‌لاَت له سوریا‌و په‌نابه‌رانی كورد له‌نێو ولاَتی نه‌رویج، هه‌روه‌ها توانیومانه ده‌یان كێشه‌ی كوردی بگه‌یه‌نینه نێو په‌رله‌مان و ده‌زگا حكومی‌و حزبیه‌كانی نه‌رویج ،به‌رهه‌می چه‌ند ساڵه‌م له‌گه‌ڵ پارتێكی كوردستانی و پێنچ ساڵیش ئه‌ندامێتی له‌حزبێكی نه‌رویجی ده‌كه‌مه هه‌وێنی دامه‌زراندنی پارتێكی نه‌ته‌وه‌یی نوێخواز بۆ خۆرهه‌لاَتی كوردستان به‌ناوی (پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان ) .
* بۆچی بیرتان له‌دروستكردنی حزبێك كرده‌وه به‌ناوی پارتی سه‌ربه‌ستی؟ - بۆئه‌وه‌ی جولاَنه‌وه‌یه‌ك له خۆرهه‌لاَتی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستی كوردستان له‌و به‌شه‌دا دابمه‌زرێ، له خۆرهه‌لاَتی كوردستان حزبی خه‌باتكارو تێكۆشه‌ر هه‌ن زۆر شه‌هیدی مه‌زنیان به‌خشیوه له‌پێناو خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی كوردایه‌تی، به‌لاَم ئه‌وان سه‌ربه‌خۆییان نه‌كردووه‌ته دروشمی سه‌ره‌كی خه‌باتیان، به‌ڵكو پێیان وایه هه‌ڵگرتنی ئه‌م دروشمه له‌م سه‌رده‌مه‌دا گونجاو نییه، به‌لاَم ئێمه وه‌ك دامه‌زرێنه‌رانی ( پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان ) پێمان وایه كه‌ئێستا ده‌وروبه‌رمان له‌ئێران بۆسه‌ربه‌خۆیی خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆیه دامه‌زراندنی پارتێكی له‌جۆره به‌پێویستێكی ئه‌مڕۆمان زانی .
* هه‌روه‌ك ئێمه ئاگادارین به‌ڕێزتان له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاَت ده‌ژین، پێتان وانییه ئه‌گه‌ر له‌كوردستان بن زیاتر ده‌توانن كارابن ؟ - بێگومان هه‌ر ڕێكخراوێك له‌ناوجه‌رگه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا بێت كاراترده‌بێت، به‌لاَم بڵێین چی هه‌لومه‌رجی كورد واده‌خوازێت كه ده‌بێت به‌هه‌موانه‌وه ئاگامان له‌و ده‌ستكه‌وته‌ی به‌شی باشوری كوردستان بێت، وه‌ك ده‌بینین ئه‌و پارتانه‌ی دیكه‌ی خۆرهه‌لاَتی كوردستان كه له باشوری كوردستان نوسینگه‌یان هه‌یه وه‌ك پێویست ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه كاری خۆیان بكه‌ن به‌لاَم له‌ده‌ره‌وه زیاتر ده‌ستیان والاَیه، ده‌كرێ بڵێم به‌داخه‌وه ڕێگه‌مان پێ نه‌درا له‌كوردستان دامه‌زراندنه‌كه‌شی ڕابگه‌یه‌نین، ڕاسته بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی ولاَت په‌ره‌ی سه‌ندووه به‌لاَم پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان بۆئه‌وه دانه‌مه‌زراوه كه له تاراوگه كار‌و چالاكی خۆی بكات، به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی زۆر گرنگی دبلۆماتی و ڕێكخستنی جه‌ماوه‌ریمان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه به‌شێكمان ده‌ست پیكردووه‌و به‌شی دیكه‌شمان له‌كۆنگره‌دا ده‌خه‌ینه به‌رباس و بڕیاری بۆده‌ده‌ین .
* به‌ڕێزتان سكرتێری حزبێكن كه ته‌مه‌نی دوو ساڵه، ئایا پێت وایه پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان حزبێكی جه‌ماوه‌رییه، یان ده‌بێته حزبێكی جه‌ماوه‌ری ؟ - هیچ گومان له‌جه‌ماوه‌ریبوونی پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستاندا نییه، پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان خۆی به‌پارتی هه‌موو چین و توێژێكی خۆرهه‌لاَتی كوردستان ده‌زانێت، هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه بڕیاریداوه كه بۆ هه‌ر چه‌شنه ئاڵوگۆڕێكی گرنگی په‌یوه‌ندار به‌چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان، ڕاپرسی به‌جه‌ماوه‌ر بكات و ڕاو بۆچونیان وه‌ربگرێت، زۆر خۆشحاڵین ده‌توانم بڵێم له‌و ماوه كورته‌دا كه به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارته‌كه‌ماندا تێپه‌ڕ بووه توانیومانه كوردستانیبوونی پارته‌كه‌مان بگه‌یه‌نینه زۆر لایه‌نی بالاَده‌ست و هزری هه‌مه چه‌شن، جا چ له‌ناوه‌وه‌ی كوردستان بێت یاخود له‌ولاَتانی جیهان، ڕۆژانه كوردانی سه‌ربه‌خۆخواز په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كه‌ن و هاوكاری و پابه‌ندبوونیان به‌و ڕێبازه نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نن، زۆر خوشحاڵین چونكه هه‌نگاوه‌كانمان به‌ره‌و ئاستێكی به‌رز ده‌ڕوات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دووری له‌نیشتمانی داگیركراومان، به‌لاَم ڕۆژ تا ڕۆژ زیاتر له‌نێو خه‌ڵكی كوردستان ده‌ناسرێین ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی جه‌ماوه‌ریبوونی ئێمه‌یه .
* ئێوه دوو ساڵه داوای مۆڵه‌تنامه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆچی هه‌تا ئێستا مۆڵه‌تتان پێ نه‌دراوه ؟ - به‌ڵێ ئێمه شه‌ش مانگ پێش ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی (پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان) داوای مۆڵه‌تمان كرد، واتا زیاد له دووساڵ هه‌ر به چاوه‌ڕوانی وه‌لاَمی خوشك و برایانمانی خاوه‌ن ده‌سه‌لاَت له‌باشوری كوردستان ماوینه‌ته‌وه، به‌لاَم ئێمه هه‌ست به‌و هه‌لومه‌رجه‌ی باشوری كوردستان ده‌كه‌ین، مۆڵه‌ت نه‌دانی ئه‌وان به‌ئێمه هه‌رگیز له ته‌بایی‌و یه‌كڕیزی و یه‌كێتی نێوانمان وه‌ك نه‌ته‌وه كه‌مناكاته‌وه، من خۆم ئاماده‌می ئه‌وه‌م كه هه‌رجۆره هێرشێكی دراوسێ بكرێته سه‌ر خاكی كوردستان له‌هه‌نده‌ران بگه‌ڕێمه‌وه‌و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك پارێزگاری له‌خاك و نیشتمانه‌كه‌م بكه‌م، هه‌ر له ڕێگای ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌وه داوا له‌كوردستانیانی خۆرهه‌لاَتی كوردستان ده‌كه‌م له‌هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژییه‌كی ولاَتانی داگیركه‌ری كوردستان بێده‌نگ نه‌بن،خۆیان بگه‌یه‌ننه ڕیزی هێزی به‌رگری و پارێزگاری له‌پارچه جه‌رگه‌ی ولاَته‌كه‌مان بكه‌ن كه‌باشوری كوردستانه .
* ئایا له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان باره‌گاتان هه‌یه ؟ - ئێمه له یه‌كێك له‌ولاَتانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا مۆڵه‌تی ڕه‌سمیمان هه‌یه‌و كاری خۆمان ده‌كه‌ین .
* چۆن ده‌ڕوانیته دوا ڕۆژی پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان ؟ - من دواڕۆژێكی ڕوون له پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان ده‌بینم وه‌ك پارتێكی نوێخواز و دروستكه‌ری گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنی زۆر له‌شێوه‌ی خه‌باتكردن له خۆرهه‌لاَتی كوردستان هه‌نگاو ده‌نێت .
* كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ڕێزتان چین له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نتاندا ؟ - من وه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتیم له‌نێو پارتی سه‌ربه‌ستیدا ئه‌وه‌ی پێویسته‌و له‌توانامدابووه یاخود ده‌بوو ئه‌نجامی بده‌م درێخیم نه‌كردووه بۆ ناساندن‌و گه‌شه‌سه‌ندنی پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان، له‌گشت بوارێكدا زۆر هه‌نگاوی گرنگمان ناوه، دووجار سه‌ردانی ولاَتانی ئه‌مریكامان كردووه، له سیمینارێكی په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا بۆنه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ست له (ئۆتاوا) ی پایته‌خت به‌شداریمان كردووه،له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ست له‌چه‌ندین ولاَتی وه‌ك (كه‌نه‌دا، به‌لیژك، به‌ریتانیا، نه‌رویج و سوید به‌شداریمان كردووه، سه‌ردانی چه‌ندین ولاَتمان كردووه بۆ ڕێكخستنی هاوبیریمان،هه‌روه‌ها سه‌ردانی باشوری كوردستان‌مان كردووه، دیدارمان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی پارته‌كانی كوردستان پێكهێناوه،له‌گه‌ڵ ده‌یان په‌رله‌مانتارو پارتی سیاسی ئه‌مریكاو ئه‌وروپا دیدار‌و په‌یوه‌ندیمان دروستكردووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین، زۆربه‌ی ئه‌و چالاكیانه‌مان له ماڵپه‌ڕی پارتیمان له‌به‌شی چالاكییه‌كان ده‌بینرێت ( WWW.psk2006.org ) .
* ئامانچ و دروشمی پارته‌كه‌تان چییه ؟ - ئامانجی سه‌ره‌كی و درێژخایه‌ن و دروشمی ستراتیژیمان وه‌ك پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان بریتیه له خه‌باتی به‌رده‌وام تا پێكهێنانی ولاَتێكی سه‌ربه‌خۆو دیموكرات له خۆرهه‌لاَتی كوردستان، به‌لاَم پرۆژه‌ی ئێستامان خه‌باتكردن و بلاَوكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی سه‌ربه‌خۆییه له خۆر هه‌لاَتی كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی ته‌واو له‌هزرو ناخی تاكی كورددا دروست ببێت و ببێته‌خاڵێكی گرنگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی .
* په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد چۆنه ؟
- په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی زۆربه‌ی حزبه‌كانی باشور‌و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی داگیركراو زۆر باشه، وه ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌ره‌و فراوانبوون و به‌رزبوونه‌وه ده‌ڕوات .
* ئه‌ی له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كانی نێو كوردستانی ئازاد ؟ - په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كانی باشور و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی داگیركراو زۆر باشه، مایه‌یی خۆشحاڵیمانه له‌گه‌ڵ هیچ حزبێكی كوردستانی له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا كێشه‌مان نییه‌و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین هه‌رگیز نه‌مانبێت،په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌حزبه كوردییه‌كانی باشور له‌ئاستێكی زۆر باشدایه .
* پلانتان چییه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی خۆتان، ئایا تا ئێستا توانیوتانه گۆنگره ببه‌ستن ؟ - به‌ڵێ گه‌لێك پلانی گرنگمان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی پارته‌كه‌مان و گۆڕانكاری ناو قه‌واره‌ی سیاسی و ڕێكخراوه‌یی پارته‌كه‌مان، هه‌روه‌ها به‌نیازین له‌كۆتایی به‌هاری ساڵی داهاتوودا كۆنگره‌ی یه‌كه‌م ببه‌ستین، هه‌ر له ئێستاوه خه‌ریكی خۆ ئاماده كردنین بۆ كۆنگره، كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌مان دامه‌زراندووه‌و چه‌ندین ڕاپرسی گرنگ له‌نێو كار‌و تێكۆشانی پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی یه‌كه‌م بۆ ده‌یان كه‌سایه‌تی كوردستانی نێردراوه .
* چۆن ده‌ڕوانیته هه‌لومه‌رجی ئێستایی ئێران، وه‌ك ده‌بینین كێشه‌ی ئێران و ئه‌مریكا گه‌یشتۆته ئاستێكی زۆر به‌رز،له‌م ڕۆژانه‌شدا بۆ یه‌كه‌مجار سوپای قودسی ئێرانی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌تیرۆر ناسێندرا ؟ - ئه‌مریكاو ولاَتانی زلهێز چاودێرن به‌سه‌ر ولاَتانی ناوچه‌كه‌وه،ده‌بوایه له‌مێژساڵ ئه‌و كاره‌یان له‌هه‌مبه‌ر ئێران بكردبایه، ئه‌گه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا باس له‌تیرۆر ده‌كرێ ئه‌وا ئه‌مریكا ده‌ڵێت به‌ڵگه‌ی هه‌یه كه كۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی تیرۆر ده‌كات، مه‌سه‌له‌ی تواندنه‌وه‌ی یۆرانیۆم و چه‌كه مه‌ترسیداره‌كان شتێكی نوێ نییه له‌ئێراندا كه ئێستا ئه‌مریكاو ولاَتانی دیكه باسی لێوه ده‌كه‌ن، پاشان ناكرێت ئێران هه‌ر به‌مه‌سه‌له‌ی چه‌كی یۆرانیۆم تاوانبار بكرێت، ئێران یه‌كێكه له‌و ولاَتانه‌ی كه پێشێلكاری مافی مرۆڤ ده‌كات، به‌بۆچوونی من ڕووخاندنی ئه‌م ڕژێمه زۆر نزیك بووه‌ته‌وه، ناساندنی سوپای قودسی سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئێران‌و گه‌مارۆی سه‌ر ئه‌و سوپایه هه‌نگاوی یه‌كه‌می كزكردنی ئه‌و ڕژێمه‌یه، كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ژێر فشارێكی زۆر توند دایه‌و توانای به‌رگریكردنی نه‌ماوه، هه‌ر بۆیه وای ده‌بینم نه‌مانی چ له‌ڕێگای فشاری ناوخۆیی بێت یاخود ده‌ره‌كی زۆر نزیك بووه‌ته‌وه .
* به‌ڕێزتان وه‌ك سكرتێری پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ حزب یان حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپادا هه‌یه ؟ - به‌ڵێ په‌یوه‌ندی زۆر باشمان هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش به‌و كاره دبلۆماتیانه‌وه خه‌ریكین، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت كوردی خۆرهه‌لاَتی كوردستان وه‌ك به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كێشه‌كانی به‌خه‌ڵكی ده‌ره‌وه زۆر نه‌ناساندووه، جا بۆیه ئێمه پێمان وایه كه به‌هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین به‌هه‌موو لایه‌ك كێشه‌ی كوردی خۆرهه‌لاَت زیاتر به جیهانی ده‌ره‌وه بناسێنین، ئێمه هه‌رگیز به‌و مه‌به‌سته دانه‌مه‌زراوین كه له ده‌ره‌وه‌ی ولاَتی خۆمان خه‌بات بكه‌ین، به‌لاَم هه‌روه‌ك له ڕاگه‌یاندراوی دامه‌زراندنماندا باسمان كردووه كه شێوه‌ی خه‌باتی ئێمه به‌دوو شێوه‌یه: 1- خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و ڕێكخستنی جه‌ماوه‌ر . 2- خه‌باتی دبلۆماتی، واتا كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كێشه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌و به‌شه‌ی كوردستان، واتا كوردستانی بنده‌ستی ئێران .
* په‌یوه‌ندییه‌كانتان چۆنه، حزبیانه‌یه یاخود له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تییه ؟ - له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تییه، ئێمه وه‌ك پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ لایه‌نێكدا كۆنه‌بووینه‌ته‌وه به‌شاخ‌و باڵی حزبه‌كه‌ماندا هه‌ڵده‌ین، ئێمه هه‌میشه باسی كێشه‌كانی كوردمان كردووه، بۆ نمونه له‌هه‌موو دیدارێكدا باسی كێشه‌ی په‌نابه‌رانمان كردووه‌و هه‌وڵمانداوه له‌گه‌ڵ زۆر ولاَتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریكی و ئاسیایی بناغه‌ی دۆستایه‌تی دروست بكه‌ین، ده‌مانه‌وێت سه‌رنجیان به‌ره‌و لای بێمافی و كێشه سیاسیه‌كانی خۆرهه‌لاَتی كوردستان ڕابكێشین،له‌وبواره‌شدا زۆر كارمان كردووه و به‌رده‌وامیش كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین .
* وه‌ك سكرتێری پارتی سه‌ربه‌ستی چۆن ده‌ڕوانیته سیاسه‌ته‌كانی سه‌ركردایه‌تی كوردستان ؟ - ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت سه‌ركردایه‌تی كورده له باشوری كوردستان ئه‌وا ده‌كرێت بڵێم زۆر باشه، دیاره زۆر نوسه‌ر ده‌بینم ڕه‌خنه‌ی جۆراوجۆر له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ده‌گرن،به‌لاَم ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ته‌ماشای ده‌وروبه‌ر بكه‌ین هه‌ر له‌به‌غداوه تا ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق و تاران ئه‌وه ده‌بینین به‌رده‌وام بۆ دژایه‌تیكردنی سه‌ركردایه‌تی كورد پیلان داده‌ڕێژن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن كێشه‌ی زۆریان بۆ دروست بكه‌ن، ده‌توانم بڵێم به‌ڕاستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد زۆر به‌توانایه، بۆنمونه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان له‌كه‌ناڵه‌كانی عه‌ربیه‌و جه‌زیره هه‌موان بینیمان كه چۆن هه‌ڵوێستی كوردانه‌و مه‌ردانه‌ی نواند، ئێمه ناكرێت ئه‌و هه‌موو توانایه به‌كه‌م بزانین و هه‌ر به‌دوای بچوكترین هه‌ڵه‌دا بگه‌ڕێین، به‌لاَم ئیتر به‌ومانایه‌ش نییه كه كه‌مو كوڕییان نه‌بووه، هیوادارم هه‌موو تاكێكی كوردی له‌م كاته ناسكه‌داپشتگیری سه‌ركردایه‌تی كورد بكات، كاتی گله‌یی‌و گازنده نییه، واده‌بینین گه‌له‌كۆمه‌ی ولاَتانی داگیركه‌ر سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێده‌كاته‌وه، وا خه‌ریكه په‌یمانه شومه‌كه‌ی لۆزان و چاڵدێران جارێكی دیكه ده‌بینینه‌وه .
* ئاریشه‌ی نێوان كوردستان و توركیا چۆن ده‌بینی، به بۆچوونی تۆ مه‌سه‌له په‌كه‌كه‌یه یان له‌ناوبردنی ئه‌و كیانه كوردیه‌یه كه ئێستا له‌كوردستاندا دروست بووه ؟ - توركیا له‌م كاته‌دا له‌بواری سیاسی و مافی مرۆڤه‌وه له‌پێش چاوی ولاَتانی ئه‌وروپاو جیهاندا به‌ره‌و كه‌می ده‌ڕوات، بۆ نمونه له كۆشكی سپی كوشتن‌و جینۆسایدكردنی ئه‌رمه‌نییه‌كانیان به‌سه‌ردا سه‌پاندوون‌و كراوه به‌جینۆسایدێكی جیهانی، واتا توركیا هیواو ئومێدی بۆ چوونه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ته‌واوی ڕووخاوه، ئه‌وه‌تا ئێستا ده‌یه‌وێت سیناریۆی په‌یمانی سیڤه‌ر به‌سه‌رگه‌لی كوردا نوێ بكاته‌وه، هه‌روه‌ك مێژوو بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی به‌شكستی گه‌وره‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانان كۆتایی پێهات، به‌هۆی ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌وه عوسمانییه‌كان نزیكه‌ی 80% خاكی ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌ویان له‌ده‌ستداوه‌و به‌ناچاری ملكه‌چی هه‌موو داوا‌و مه‌رجه‌كانی هاوپه‌یمانان بوون، عوسمانی یان تورانی ئه‌وكات و توركیای ئێستا له‌ڕۆژی (10)ی ئابی (1920) ناچاربوون كه‌په‌یمانی سیڤه‌ر واژۆ بكه‌ن، ئه‌و په‌یمانه كه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردا بوو، هه‌روه‌ها به به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگ و فاكته‌ری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ژمێردرا، كه له به‌نده‌كانی (62-63-64) ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌دا گه‌لی كورد ده‌یتوانی ببێته خاوه‌ن كیان و مافه ڕه‌واكانی خۆی، ئه‌وه له كاتێكدابوو كه حكومه‌تی سوڵتانه‌كانی عوسمانی له گۆڕه‌پانی سیاسی ده‌رچووبوون و كه‌مالییه‌كان به‌هێزترببوون، ئه‌تاتورك هه‌ستی به‌وه‌كرد له‌و په‌یمانه‌دا كورده‌كان ده‌توان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌وته پیلان داڕشتن و توانی له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌وڵه‌تی دیكه‌ی به‌ناوی هاوپه‌یمانان له‌په‌یمانێكدا به‌ناوی لۆزان ڕێك بكه‌ون كه له سه‌ره‌تای ساڵی 1922وه تا هاوینی 1923 له‌پاش چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌شاری لۆزانی سویسرا به‌ناوی په‌یمانی ئاشتی لۆزان ڕێكه‌وتن و جارێكی دیكه گه‌لی كوردیان دابه‌ش كرده‌وه‌و په‌یمانی سیڤه‌ریان تێكدا‌و له‌بری ئه‌و په‌یمانی لۆزانیان هێنایه كایه‌وه، كه په‌یمانێكی شووم بوو بۆ كوردستان، ئێستاش كه ده‌بینین وا زیاد له ( 85 ) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و په‌یمانه شوومه‌دا تێده‌په‌ڕێت دیسان توركیا هه‌ستی به‌مه‌ترسی كردۆته‌وه له‌سه‌ر گه‌لی كورد، له ماوه‌ی ئه‌و ( 16 ) ساڵه‌ی به‌سه‌ر ڕزگاری خاكی باشوری كوردستاندا تێپه‌ڕیووه توركیا هه‌میشه نیگه‌ران بووه‌و حه‌زی به‌چاره‌ی كورد نه‌كردووه كه به‌ئاشتی و ته‌بایی بژین، به‌ئاشكرا دژایه‌تی خۆی به سه‌ركردایه‌تی كوردستان ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵكو چه‌ندین جار گوتویانه ئه‌گه‌ر كورده‌كان له كێشوه‌ری ئه‌فریقاش ولاَتیان هه‌بێت ئێمه دژی ڕاده‌وه‌ستین، توركیا هه‌میشه هه‌وڵیداوه و كێشه‌ی بۆ كورد دروست كردووه به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوودا به‌ڕه‌سمی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی توركیاوه پرۆتۆكۆڵی هێرشكردن بۆ سه‌ر باشوری كوردستان په‌سه‌ند كرا، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه من له‌و بڕوایه‌دام توركیا ناتوانێت ئه‌و كاره بكات ته‌نها له‌وانه‌یه له سنوره‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه بكات، بۆیه من وای ده‌بینم ده‌یه‌وێت به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی قودره‌تی خۆی بنوێنێت و كورد بترسێنێت، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌شه كه دونیایی ده‌ره‌وه سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌و كۆنسوڵگه‌ری نه‌بن له كوردستاندا، توركیا ته‌نها كێشه‌ی له‌گه‌ڵ باشور‌و باكوری كوردستان نییه به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندایه، ده‌وڵه‌تی تورك بۆ خۆرهه‌لاَتی كوردستانیش چه‌ندین ساڵه سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی كێشه‌یه بۆ ئه‌و به‌شه‌ش، چه‌ندین پارتی نه‌ژادپه‌رستی ئازاربه‌خشی دژی كوردیان دروست كردووه‌و پشتیوانی ته‌واویان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی دروستكردن‌و نانه‌وه‌ی ئاژاوه له‌نێوان كورده‌كان و ئازه‌ریه‌كانی دانیشتوی ئورومییه‌دا، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌ی چاوه‌ڕوان كراوه بۆ ئاینده‌ی خۆرهه‌لاَتی كوردستان، به‌و هیوایه‌ین گه‌لی كورد له خۆرهه‌لاَتی كوردستان و پارته سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ ئه‌و پیلانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ خۆرهه‌لاَتی كوردستان خۆیان ئاماده بكه‌ن و هه‌وڵًبده‌ن به ژیرانه ئه‌و پیلانه له ڕێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه .
* ئێوه كۆماری ئیسلامی ئێران به چۆن ڕژێمێك ده‌زانن، به‌بۆچوونی ئێوه ئه‌و ڕژێمه ڕێز له یاساكانی مافی مرۆڤ ده‌گرێت به‌تایبه‌ت له‌كوردستاندا ؟ - له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌و هه‌موو مرۆڤێكی ئازادیخوازی جیهان‌و هه‌موو ڕێكخراوێكی چاودێری مافی مرۆڤ ڕوون‌و ئاشكرایه كه كۆماری ئیسلامی ئێران ڕژێمێكی ئازادی كوژه و هیچ یاسایه‌كی مافی مرۆڤ به‌ڕێوه نابات، ڕۆژانه گوێبیستی له‌سێداره‌دانی چه‌ندین ڕۆڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ده‌بین هه‌روه‌ها ڕۆژانه خه‌ڵكانی تێكۆشه‌رو مافی مرۆڤ دۆست ڕاپێچی زیندانه‌كان ده‌كات.
* پێمان خۆشه به‌ڕێزت له‌سه‌ر مێژووی پێكهاته‌ی پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان بدوێیت له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه؟ - بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستی سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن خۆمه‌وه وه‌ك ( عارف باوه‌جانی ) له ساڵی 2003 دا سه‌ریهه‌ڵدا، به‌رده‌وام كارم له‌سه‌ر ده‌كردو به‌دوای هاوبیری نه‌ته‌وه‌یدا ده‌گه‌ڕام، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی كوردستانی تاوتوێ‌و شرۆڤه‌مان ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا پارتێكی به‌و شێوه‌یه پێویسته دابمه‌زرێت یان نا، دوای ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ ده‌یان كه‌سایه‌تی لێزانی سیاسی كوردستانی له‌ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی ولاَت، پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان له17/2/2006 به‌رامبه‌ر به 28 ڕێبه‌ندانی 2705 ی كوردی له تاراوگه دامه‌زراندنی خۆی ڕاگه‌یاند، هه‌رچه‌نده زۆر هه‌وڵماندا كۆنفراسی دامه‌زراندنه‌كه‌ی له‌خاكی كوردستان بێت به‌لاَم به‌داخه‌وه بۆمان نه‌كرا ئێستا پێكهاته‌ی پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان له‌ده‌یان تێكۆشه‌ری ڕێبازی پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان پێكهاتووه .
* دوا وته‌ت چییه كه ئێمه له‌بیرمان چوبێت ؟ - دوا وته‌م ته‌نها بانگه‌شه‌ی میلله‌تی كورد ده‌كه‌م كه به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كۆمه‌ی دوژمنان، یه‌ك بین و به‌یه‌كێتی و ته‌بایی وه‌لاَمی داگیركه‌ران بده‌ینه‌وه .
|
|
0 کۆمێنته‌کان
|
کۆمێنت بنووسه
ڕۆژهەڵاتی
| 2007/11/14