ماڵپەڕی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان،
| کاک عارف باوه‌جانی وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکی ڕۆژنامه‌ی رێبازی ئازادی ده‌داته‌وه |
| سه‌باره‌ت به کێشه سنوورییه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و تورکیا‌و ئه‌گه‌ره‌کانی هێرشی تورکیا بۆ سه‌رخاکی هه‌رێمی کوردستان و چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردی و حکومه‌تی ئێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به ئاشتی و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی په‌یوه‌ندیدار ،دیدارێک له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ده‌که‌ین، |

دوسسيه‌ى توركيا و هه‌رێمى كوردستان. پرسیار : تێبنى ده‌كرێت هه‌ڵوێستى يه‌كێتى و پارتى جياواز بێ له‌به‌رامبه‌ر توركياو ته‌نها هێزه‌كانى پارتى له‌سه‌ر سنورن له‌گه‌ڵ توركيا ئه‌م دووبۆچوونه جياوازه هۆكاره‌كه‌ى چييه؟وه‌ڵام : به بۆچوونی من ده‌بێت له‌م کاته‌دا هه‌موو هێزه‌کانی کوردستانی نه‌ک هه‌ر باشور یه‌کگرتووبن، چون وه‌ک هه‌موومان ده‌بینین وهه‌ستی پێده‌که‌ین ئه‌وه گه‌له‌کۆمه‌یه‌کی وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستانه،من پێم وایه که ئه‌وه ڕێکه‌تنێکی نهێنی نێوان داگیرکه‌رانی کوردستان بۆ تێک دانی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ی باشوری کوردستان،له پێشدا تورکیا ده‌ست پێشخه‌ر ده‌بێت،پاشان سوریا و ئێرانیش به به‌هانه‌ی دیکه‌وه دێنه ناوشه‌ڕه‌که‌وه،ئه‌گه‌ر لایه‌نی کوردستانێش یه‌کگرتوو یه‌ک به‌رنامه نه‌بێت به ئاسانی شکست ده‌خوات ، ناتوانێ نه به‌رگری پێویست بکات ونه ده‌توانی پشتیوانی نێونه‌ته‌وه یی بۆ ئه‌وکێشه داسه‌پاوه وه ده‌ست بێنێت،بێگۆمان له‌م کاته حه‌ساسه‌دا دوژمنانمان هه‌وڵده‌ده‌ن دوباره کێشه‌وناکۆکی بخه‌نه ناو کوردانه‌وه، چون ئه‌وان باش ده‌زانن که ته‌نیا هێزێک بتوانێ کورد بشکێنی ته‌زادی ناوخۆییانه،لاپه‌ڕه‌کانی مێژوشمان پڕن له‌و ڕووداوه تاڵه،باچێدیکه ئه‌ومێژوانه دووپات نه‌که‌ینه‌وه. من له‌م کاته‌دا هه‌ست به هیچ ناکۆکیه کی نێوان پارتی ویه‌کێتی ناکه‌م،وه‌ک ئه‌وه‌ش که ته‌نیا هێزه‌کانی پارتی چونه‌ته سه‌رسنور بۆ به‌رگری کوردستان،له‌وه‌دا زانیاری ته‌واوم لا نییه تا ئیستاش هیچ وته بێژێکی ڕه‌سمی له لایه‌ن پارتی یا یه‌کێتی ئه‌وه‌ی پشت ڕاست نه‌کردوه‌ته‌وه که ته‌نیا هێزی یه‌ک لایه‌ن له‌وێدایه، پێم وایه نه‌زه‌ردان له‌و بواره‌دا جارێ زووه. پرسیار :خه‌ڵكى كوردستان گله‌يى ئه‌وه له‌پارتى و يه‌كێتى ده‌كه‌ن كه‌پێشتر خۆيان هاوكارى توركياو ئێرانيان كرد بۆ لێدانی پێ‌کاکا. بۆيه ئه‌م ره‌وشه به‌سيناريۆ ده‌زانن؟وه‌ڵام : ئه‌وه‌ی که ساڵانی پێشوو له باشور ڕویدا هه‌موو هۆکاری شه‌ڕی براکوژی وناوخۆی بوو، که زۆر لایه‌نی باشور یا باکوری کوردستان نه‌خوازراو ده‌ستیان ده‌چووه نێوان هیندیك هه‌ڵه‌ی مێژویی، دیاره ده‌زگا سه‌رکوپ که‌ره‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان به ملیارد دولاریان بۆئه‌و ناکۆکیانه ده‌خسته‌گه‌ر، به‌ڵام من هه‌رگیز له‌و بڕوادا نیم که ئه‌مه سینارێۆ بێت، به تایبه‌ت هێزه‌کانی پارتی و یه‌کێتی له پاش ڕووخانی ڕێژیمی به‌عس زۆر گرنگیان به ئاشتی و ته‌بایی داوه‌و، ئه‌و ئاشتی وته‌بایه‌ش تا ئاستێکی باش کوردی پێش خست، نموونه‌ی هه‌ره زیندوش که تێکه‌ڵ کردنه‌وه‌ی دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک هه‌رێم و سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم، هه‌روه‌ها به‌یه‌ک لیستی به ناوی لیستی کوردستانی توانیان له ئێراقدا دووه‌م لیستی سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ده‌ست بێنێت ،به‌شداری کردنیان به یه‌ک لیستی توانیان و وه‌زنی قورسی کورد له ده‌سه‌ڵاتی ئێراق وه‌ده‌س بێنن، ئه‌مانه هه‌موو نموونه‌ی ئاشتییه له نێوان پارتی ویه‌کێتی، ئه‌گه‌ر لایه‌نه کوردستانیه‌کان وه‌ک ساڵان ناکۆکیان بایه‌و هه‌ر یه‌که و به لیستی خۆیان دابه‌زایان له‌و بڕوادا نیم هێچیان بیانتوانیبایه لیستی 5 به ده‌ست بهێنایه. پرسیار :له‌ئێستادا پژاك چالاكيه‌كانى راگرتوه دژى ئێران، ده‌كرێت بڵێن ديبلۆماسيه‌تى سه‌ركردايه‌تى هه‌رێمى کوردستان یان پێ‌کاکا خۆیه‌تی و ئێران یارمه‌تی پێ‌کاکا ده‌دات له‌م ڕه‌وشه ئالۆزه‌دا ؟وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر پژاک هیندێک له جموجۆڵه‌کانی نزیک سنور ڕاگرێت کارێکی زۆر باش ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موومانه مه‌راعاتی ئه‌و وه‌زعه‌ی باشوری کوردستان بکه‌ین،دڵنیام که هه‌موو کوردێکی نیشتمان په‌روه‌ر بێ جیاوازی : خاک وبه‌شه‌داگیرکراوه‌کانی کوردستانی خۆش ده‌وێ،به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌هیندێک بواردا نه‌توانرێت ته‌حه‌مولی دوژمن بکرێت،له به‌ر پاراستنی وه‌زعیه‌تێکی ده‌ستکه‌وتووی باشورمان، باشتر وایه لایه‌نه کوردستانیه‌کان به هۆشیاریکی زه‌روره‌تی رۆژانه‌و نه‌رم کردنه‌وه‌ی دیپلوماسیه‌تی خراب حاڵیکراوی جیهان له‌سه‌رکورد، ڕه‌وته‌که‌یان بگۆڕن وله زۆر حه‌ره‌که‌تی کاتی تاکتیک به کار بێنن. له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی که ئیستا گوایه ئێران هاوکاری پێ‌کاکا ده‌کات،من شتێکی وا نابینم وشتی وا نییه،به‌ڵام ڕاسته که پێ‌کاکا چه‌ند ساڵ پێش هه‌م له گه‌ڵ حکومه‌تی سوریا‌و هه‌م له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئێران پێوه‌ندیان هه‌بووه و مه‌قه‌ر ونوسینگه‌شیان هه‌بووه له‌و وڵاتانه،به‌ڵام ئیستا له‌گه‌ڵ ئێران هیچ نێوانێکیان نییه، ئه‌مه سینارێۆ نێوان پێ‌کاکا وئێران نییه، بگره ئه‌مه گه‌له‌کۆمه‌ی وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستانه. پرسیار: پێتوانيه له‌حاڵه‌تى سه‌ركه‌وتنى كورد له‌م كێشه‌يه‌دا مه‌سعود بارزانى ببێته ره‌مزو يه‌كێتى زه‌عيف كات و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌حاڵه‌تى شكست كورد له‌م پرۆسه‌يه‌دا بارزانى و پارتى تێكبشكێت و يه‌كێتى بچێته پێش؟وه‌ڵام : من له‌و بڕوایه‌دا نیم که خه‌یاڵێکی وا له نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌دا بێت که ئێوه ئاماژه‌تان پێکردوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێکیش نیازی وای هه‌بێت ئه‌وا به ته‌واوی له نێۆ کۆمه‌ڵگای کورد پشتی تێده‌کرێت،کوا کۆمه‌ڵگای کورده‌واری قبوڵ ده‌کات که ئیستا له هه‌زاره‌ی سێیه‌مداین و هه‌ر ده‌بێت دژی خۆمان سه‌نگه‌ر بگرین، من هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕه‌دام نیم شتی وا له گۆڕدا بێت، ئه‌گه‌ر پڕوپاگه‌نه‌ده‌یه‌کی واش هه‌بێت بێگومان به‌رهه‌می ته‌بلیغاتی ژه‌هراوی موخابه‌راتی وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستانه، پرسیار : ده‌ستكه‌وت و زه‌ره‌ره‌كانى كورد له‌م كێشه‌دا چييه؟وه‌ڵام : له‌م هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا‌و تۆپ بارانه‌ی پێشوی ئێرانیش کورد هه‌م زه‌ره‌ر ده‌کات و هه‌م له ڕوانگه‌ی نێۆ نه‌ته‌وه‌یشه‌وه قازانج ده‌کات، کورد به جیهان ده‌سه‌لمێنی که شه‌ڕ خواز نییه و شه‌ڕی به‌سه‌ردا ده‌سه‌لمێنن، به پێش چاوی جیهانه‌وه هێرش ده‌کرێته سه‌ر ئه‌و به‌شه نیمچه ڕزگارکراوه‌ی کوردستان، ئه‌م کرده‌وه‌ی داگیرکه‌رانه به جیهان ده‌سلمێنێت که تورکیا‌و ئێران چه‌نده به ئازادی و ئارامی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به ناوی کورد حه‌ساسن، ئه‌مه‌ش کارێک ده‌کات شایه‌ت هیندێک له ویژدانه خه‌وتووه‌کان وه‌خه‌به‌ر کاته‌وه وهه‌روه‌ها هه‌ستی کوردایه‌تی چه‌ند پله‌یه‌کی دیکه به‌رزکاته‌وه،لایه‌نی زه‌ره‌یش هه‌روه‌ک جاران له‌وانه‌یه ده‌یان ڕۆڵه‌ی دیکه بچنه ڕیزی کاروانی هه‌میشه به‌ڕێوه‌ی شه‌هیدانی کوردستان وخه‌ساره‌تی مادی و ئاواره‌ی لێبکه‌وێته‌وه، ئه‌مانه‌ش له مێژووی کوردا کاره‌سات گه‌لێکن هه‌میشه نۆێ ده‌بنه‌وه. * پرسیار :گه‌نجێك ده‌ڵێ من ئاماده‌نيم يه‌ك دڵۆپ خوێن بۆ كوردستان برِێژم ئه‌وه مه‌ترسى نييه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه كورد ناتوانێ له‌م شه‌رِه سه‌ركه‌وتووبێ؟وه‌ڵام : من له‌وه باش ئاگادارم که گه‌نجانی کوردستان تا ڕاده‌یه‌ک گلێیان له ده‌سه‌ڵاتی باشورهه‌یه، که وه‌ک پێویست به‌رنامه‌ی بۆ سه‌رگه‌رمی گه‌نجان ومافه‌کانی گه‌نجانی وه‌گه‌ر نه‌خستووه،به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانا نییه ئیتر گه‌نجان پشتکه‌نه وڵاته‌که‌یان،ئه‌وه شتێکی ئاسایه له هه‌موو وڵاتێکی ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌وڵه مه‌ندی بواری دیموکراتی وئابوری گه‌نجان له ده‌سه‌ڵات گلێیان هه‌یه، نه‌ک له کوردستانێکی ته‌واو ڕزگار نه‌کراو،من پێم وایه نابێت هیچ گه‌نجێک گلێی ده‌سه‌لات تێکه‌ڵ به‌وه بکات له به‌رامبه‌ر دوژمنانی گه‌له‌که‌ی بێهه‌ڵوێست بێت،به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر داگیرکه‌ران بێنه خاکی کوردستانه‌وه. ئێمه ده‌بێت هه‌موومان باش بزانین که خاکی کوردستان خاکی هیچ حیزبێک نییه و پێش هاتنی ئه‌م حیزبانه‌و پاش ئه‌م حیزبانه‌ش کوردستان هه‌یه و ده‌مێنێته‌وه، پشتیوانی کردن له‌خاکی خۆت مانای پشتیوانی کردن له فڵان حیزب نییه. مانای پشتیوانی کردنه له خاک و شه‌ره‌ف و که‌سایه‌تی خۆته. پرسیار :تا ئیستا به‌شێکی هاوکیشه‌که له قازانجی پێ‌کاکا دایه، پێتوانییه به ده‌رچونی پێ‌کاکا له‌م قه‌یرانه ده‌بێته هێزێکی به هێزتر و شۆڕشگێرتر و خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر؟ وه‌ڵام : ئه‌مه شه‌ڕێکی نه‌خوازراوه به سه‌ر گه‌لی کوردا، که تورکیا به ئاشکرا دژایه‌تی کورد ده‌کات،ئه‌مه ڕه‌وتێک نییه پێ‌کاکا دروستی کردبێت، پێ‌کاکا 23 ساڵه له‌گه‌ڵ تورکیا خه‌باتی سه‌ربازی ده‌کات،به‌ڵام بۆ تورکیا له‌م وه‌خته هه‌ولێر وکه‌رکوک وسلێمانی ودهۆکی کردوه‌ته به‌هانه‌ی پێ‌کاکا،ئه‌مه روون وئاشکرایه، به‌رگری کردن له باشوری کوردستان له‌م کاته هه‌موو که‌سایه‌تی کورد به پێکا‌کاشه‌وه به‌رز ده‌کاته له ئاست جیهاندا،ئه‌و کات بۆ جیهان سابت ده‌بێت که نه پێکه‌که تروریسته ونه‌هیچ لایه‌نێکی کوردی. پرسیار :به‌بۆچونى تۆ بۆچونى ئوجلان له‌زيندان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌يه چييه؟ وه‌ڵام : بۆ چوونه‌کانی به‌ڕێز ئۆجه‌لان به ڕوونی ناگه‌نه ده‌ره‌وه ،چون ڕۆژنامه نووسان ناتوانن سه‌ردانی بکه‌ن و بۆچوونه‌کانی بگوازنه‌وه ده‌ره‌وه،زۆر جاریش له‌وانه‌یه به ناوی ئه‌وه‌وه هه‌واڵی ناڕاست بڵاو بکرێته‌وه، بۆیه من له‌و بواره‌دا ناتوانم هیچ بڵێم، پرسیار :مه‌ترسيه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌يه، كه له‌لايه‌ن توركياوه ئه‌گه‌رى په‌لاماردانى بكرێت وه‌كو باكورى قوبرس داگير بكات ئه‌و مه‌ترسيانه چۆن ده‌بينى وچۆنيه‌تى چاره‌سه‌رو به‌رگرییه كانى كامانه‌يه؟وه‌ڵام : پێکهێنانی یه‌کێتیه‌کی پته‌و و به‌رنامه‌داری کوردستانی ،پێکهێنانی شاندێکی دیپلوما‌تی لێزان و شاره‌زاو یه‌کگرتووه: که گه‌شتێکی جیهانی ڕێک بخه‌ن،داوای هاوکاری پشتیگیریمان بکه‌ن له‌م شه‌ڕه ناحه‌قه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ڕێگا له تورکیا بگیرێت. پرسیار :تورکیا به ناوی پێ‌کاکا هه‌رِه‌شه ده‌كات وداواى ته‌سليمكردنى به‌رپرسه‌كانى ده‌كات، به بۆچونى ئێوه پێکاک له‌كۆى هاوكێشه‌كاندايه و تاچه‌ند رۆڵى نێگه‌تيڤى له‌م ره‌وشه‌دا هه‌يه؟ وه‌ڵام :هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه باسم کرد پێ‌کاکا ته‌نیا به‌هانه‌یه‌که بۆ تورکیا،بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م نژاد په‌ره‌ستانی تورکیا به‌وه رازی بکات که پشتگیری بکه‌ن بۆ هێرش کردنه سه‌ر کوردستان وهه‌م وڵاتانی ناتۆش،ده‌نا مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی تێکدانی ئاسایشی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه،له‌به‌ین دانی ئه‌م ده‌سکه‌وته‌ی کوردستانه،ئه‌ی ساڵانێک که پێ‌کاکا مه‌قه‌ڕیان له سوریا و ئێران هه‌بوو، له ئیستا زیاتر ده‌رگیری نێوان هێزه‌کانی تورکیا‌و پێ‌کاکا هه‌بوو، بۆئه‌و کات هێرشی نه‌ده‌کرده سه‌ر ئه‌و وڵاتانه ؟ له حاڵێکدا که ئیستا پێ‌کاکا له‌سه‌ر شاخه به‌رزه‌کانی سنوری ده‌ست دروستی وڵاتانه وله هیچ شارێكی باشوری کوردستان نین. پرسیار :ئه‌مريكا به‌رپرسه له‌عيراق و كوردستان، به‌لآم ده‌كرێت بڵێن بێ ده‌نگه، ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت به‌رێگادانى توركيا بۆ هێرش چ ئيمتيازێك به‌ده‌ستبێنێت؟ وه‌ڵام : من له‌و بڕوادا نیم ئه‌مریکا باوه‌ڕی زۆری به تورکیا هه‌بێت، نموونه‌ی تاقی بوونه‌وه‌ی تورکیا بۆ ئه‌مریکا له ساڵی 2002 و 2003 بو که ئه‌مریکا ده‌یویست هێرش بکاته سه‌ر ئێراق، به‌ڵام تورکیا ڕێگای نه‌دا خاکه‌که‌ی ئه‌و به‌کار بێنێت، ئه‌مه‌ش وای کرد که ئه‌مریکا ئه‌و حسابه‌ی پێویست بو له سه‌رتورکیای بکات ئیتر نایکات،به‌ڵام له‌م کاته‌دا پێویسته هیندیك چرای سه‌وز به تورکیا بدات،چون ئه‌مریکا نیازێکی به‌ره‌و ئێران هه‌یه، شایه‌ت بۆ ئه‌و کاره‌ش ده‌ستی تورکیایی تێدا به کار بێةی، هه‌روه‌ها ئه‌مریکا ئیستا له قه‌یرانێکی نیوه ناته‌واو له ئێراق ماوه‌ته‌وه،نایه‌وه تورکیاش له خۆی ئاڵۆز بکات، پرسیار :تاڵه‌بانى و بارزانى هه‌موو هێرش و ته‌سليمكردنى سه‌رکرده‌کانی پێ‌کاکا و کوردستانیان ڕه‌دکردوه‌ته‌وه پێتانوايه ره‌وشه‌كه به‌مشێوه‌يه ئاڵۆزتر ده‌بێ و ناتوانرێ چاره‌سه‌رى بكرێن؟وه‌ڵام : به‌ڵێ ئه‌وه هه‌ڵویستێکی زۆر کوردانه‌و مه‌ردانه و دروسته . پرسیار : توركيا هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ديبلۆماسى ره‌تكرده‌وه ده‌يه‌وێت چى بكات ،وه‌ڵام : تورکیا هه‌رگیز له گه‌ڵ کورد دیپلوماسیانه مامه‌ڵه‌ی نه‌رکردوه،ئه‌گه‌ر جارێکیش دیدارێکی له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی کوردی‌دا هه‌بوایه حه‌تمه‌ن دیه‌ویست تووشی هه‌ڵه‌یه‌کیان بکات،کورد ده‌بێت زۆر هوشیار بێت،تورکیا ده‌یه‌وه‌ی به هێز و قودره‌ت که‌ڵه‌گه‌تی خۆی به سه‌ر کوردا بسه‌لمێنی،دڵنیام کورد سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت وتورکیا له دونیای ئوروپا و نژاد په‌ره‌ستیش دوور ده‌بێته‌وه و قه‌یرانێش ده‌که‌وێته ناو سیاسی و لایه‌نه‌کانیه‌وه. پرسیار :هه‌ڵوێستى حزبه كوردستانيه‌كان له‌مباره‌يه‌وه ده‌بێ چى بێ و به‌روونى هه‌ڵوێستى (پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان) چييه؟ وه‌ڵام : ئه‌وه دووباره ده‌که‌مه‌وه ده‌بێت هه‌ڵوستێکی یه‌کگرتووانه‌مان هه‌بێت، پلان و پرۆژه‌مان بۆ به‌رگری به شێوه‌ی دیپلوماسی وسیاسی و ڕێکخستنی هه‌بێت،هه‌ڵویستی ئێمه‌ش وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی وسه‌ربه‌خۆییخوازی کوردستان ڕوون و ئاشکرایه، وڵامی پرسیاره‌کانی من به‌شێکن له سیاسه‌ت وهه‌ڵۆێشتی پارتیمان، ئێمه له‌گه‌ڵ 3 لایه‌نی دیکه‌ی کوردستان بانگه‌وازی هاوبه‌شمان له‌و بواره‌وه بلاو کردوه‌ته‌وه،به خه‌لکی کوردستان و جیهانمان ڕاگه‌یاندووه که تورکیا مه‌به‌ستی تێکدانی ئاسایشی باشور کوردستان وحکومه‌تی هه‌رێمه نه ڕێکخراوێکی تایبه‌تی کوردی.
|
0 کۆمێنته‌کان
|
کۆمێنت بنووسه
ڕۆژهەڵاتی
| 2007/11/13