:: مێنۆی سه‌ره‌کی ::

سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: ماڵپەڕی گشتی پارتی سەربهستی
ئاژانی نەتەوەیی سەربەخۆ،
:: لۆگۆی دۆستان ::
RSS
سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: ماڵپەڕی گشتی پارتی سەربهستی
ئاژانی نەتەوەیی سەربەخۆ،
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
ماڵپەڕی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان،
چاوپێکه‌وتنی دۆستانه‌ی نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و حیزبی ڕزگاری کوردستان،
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 20 ی گڵاڕێزانی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 11.11.2007 . سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و سکرتێری گشتی حیزبی ڕزگاری کوردستان، له شاری ئۆسلؤی پایته‌ختی نۆ‌رویژ کۆبوونه‌وه، له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ریه‌که له به‌ڕێزان عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان و رێکار ئه‌حمه‌د سکرتێری گشتی حزبی رزگاریی کوردستان به‌شداربوون، باس له ره‌وشی ئێستای کوردستان و هه‌وڵدان بۆ قوڵکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان لایه‌نه سه‌ربه‌خۆخوازه‌کان کرا. هه‌ردوولا هاورابوون که ده‌بێ کوردستانیان و هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان چالاک و ئه‌کتیڤانه‌تر درێژه به‌کاری رێکخستن و دیبلۆماسی بده‌ن، ریزه‌کانی کوردستانیان پته‌وو به‌هێزتر بکه‌ن.جێگه‌ی ئاماژه‌یه که له به‌شێکی دیداره‌که‌دا باس له پێکهێنانی کۆنگره‌ی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان کرا که بڕیاروایه له داهاتووێکی نزیکدا به‌ڕێوه‌بچێ، به‌وبۆنه‌وه‌یه‌وه حزبی رزگاریی کوردستان هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ کاره‌کانی کۆنگره خواست، ئاماده‌یی خۆیشی بۆ هه‌ر جۆره هاوکاریێک پێشان دا ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و کۆنگره‌یه له باشووری کوردستان دا پێکبێ، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه رێزدار عارف باوه‌جانی سوپاسی هه‌ڵوێستی حزبی رزگاریی کرد‌و جه‌ختی له‌سه‌ر کاری هاوبه‌ش کرده‌وه‌و ئاماده‌یی خۆشیانی پێشاندا بۆهه‌ر جۆره هاوکاری بۆ ئه‌نجامدانی چالاکی له وڵاتی نۆروێژ‌و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وڕوپادا.له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ڕه‌شه‌کانی سوپای تورکیا ریسوا کرا، هیواش خواسترا که به‌یه‌کگرتوویی هێزه سیاسیه‌کان و گه‌لی کوردستان دا ئه‌و پیلان و سیناریۆیانه پوچه‌ڵ بکرێنه‌وه که دژ به باشووری کوردستان و ده‌ستکه‌وته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ڕێوه‌ده‌چن.
:: په‌ڕه‌کان ::
