:: مێنۆی سه‌ره‌کی ::

سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: ماڵپەڕی گشتی پارتی سەربهستی
ئاژانی نەتەوەیی سەربەخۆ،
:: لۆگۆی دۆستان ::
RSS
سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: ماڵپەڕی گشتی پارتی سەربهستی
ئاژانی نەتەوەیی سەربەخۆ،
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
ماڵپەڕی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان،
بەرەو کۆنگرەی یەکەم: بەشی سێەم ، پەیرەوی ناوخۆی پارتی سەربەستیی کوردستان
١. ناوی پارتییه‌كه، (٢. ڕه‌نگی سه‌وز٥. ڕه‌نگی سوور وه‌ک به‌شێکه له ڕه‌نگه‌کانی ئاڵای کوردستان. هه‌روه‌ها سوور به مانای ئه‌وه‌یه که گه‌لی کورد زۆرخوێنی ڕێژراوه له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستیی کوردستان.هه‌موو هاونیشتمانێکی دانیشتووی کوردستان، له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا بژین ده‌توانێ ببێته ئه‌ندامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به مه‌رجێک:ئا: باوه‌ڕه‌ی به سه‌ربه‌خۆییی کوردستان هه بێت،ب: ته‌مه‌نی له ١٨ ساڵ که‌متر نه‌بێت،ده‌بێت فورمی داوکاریی ئه‌ندامه‌تی پڕ کاته‌وه، ئه‌و فورمه له لایه‌ن نزیکترین ڕێکخراوی پسک، په‌سه‌ند بکرێت و بنێردرێته ئۆرگانی پێوه‌ندیدار به وه‌رگرتنی ئه‌ندامه‌وه.له لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێکی پ س ک له ده‌ره‌وه یا ناوخۆی وڵاته‌وه بناسرێت و ماوه‌ی چاودێری تێپه‌ڕ بکات،ڕابردووی خراپی نه‌بێت و له‌گه‌ڵ ده‌زگا سیخوڕییه‌كانی داگیرکه‌رانی کوردستان پێوه‌ندی نه‌بووبێت. پێویسته دوای لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر داواکاریی به‌ئه‌ندامبوون، مافی به‌ئه‌نداموه‌رگیرانی له لایه‌ن به‌رپرسی کومیسیۆنی ناوخۆ و ده‌ره‌وه واژۆ بکرێت. ئا: تێ بکۆشێ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هزری نه‌ته‌ویی و نیشتمانی و سه‌ربه‌خۆییخوازی له نێو چین و توێژه‌کانی کوردستاندا.ب: بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی پارتی كه له به‌رنامه‌كه‌دا هاتوون، تێ بكۆشێ و سیاسه‌تی پسک له نێو خه‌ڵکدا بڵاو بکاته‌وه.پ: هه‌وڵ بدات بۆ پاراستنی نهێنییه‌کانی پسک، ته‌باییی نێوان ڕیزه‌کانی پسک و هه‌روه‌ها پاراستنی پرینسیپه‌کانی سیاسیی پسک.هه‌ر کوردێک ئاماده بێت پشتیوانیی پ س ک بکات، به‌ڵام ئاماده نه‌بێت مه‌رجه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامه‌تی جێبه‌جێ بکات، ده‌توانرێت پله‌ی ئه‌ندام پشتیوانی پێ بدرێت، ئه‌ندامی پشتیوان هه‌موو مافه‌کانی ئه‌ندامه‌تیی نییه. وه ناتوانێت له کۆبوونه‌وه و کۆنفرانسی تایبه‌تیی ئه‌ندام به‌شداری بکات و خۆ کاندید بکات. به‌ڵام ده‌توانێ له ڕێکخراوه دیمۆکراتییه‌کان خۆی بپاڵێوێ و تێکۆشانی هه‌بێت. ئه‌ندامی پارتی سه‌ربه‌ستی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه: ١. به ئه‌ندامی هه‌ر كام له ئۆرگانه‌كانی پارتی، خۆی هه‌ڵبژ‌ێرێ.٢. له كۆبوونه‌وه‌كانی پارتیدا ڕه‌خنه بگرێ و پێشنیاری پێویست بدا.٣. له‌سه‌ر هه‌ر ئۆرگانێك له‌لای ئۆرگانی سه‌ره‌وه‌تر داوا پڕ کاته‌وه ئه‌گه‌ر شتێکی خراپی به‌دی کرد.٤. ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتانی ئورووپا، ئه‌مریکا، ئوسترالیا، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه: ببنه ئه‌ندامی یه‌کێک له پارته‌کانی ئه‌و وڵاتانه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن له ڕێگه‌ی ئه‌و پارتانه‌وه کێشه‌ی وڵاته‌که‌یان به دانیشتووانی ئه‌و وڵاته لێی ده‌ژین بناسێنن و پشتیوانیی بۆ کۆ که‌نه‌وه. بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ئه‌ندامه‌تیی هه‌ر كه‌سێك ده‌بێت له سه‌رۆكایه‌تییه‌وه په‌سه‌ند بكرێت و واژۆ بكرێت. له‌به‌ر ئه‌م چه‌ند هۆیه‌ی خواره‌وه مافی ئه‌ندامه‌تی له ئه‌ندام وه‌رده‌گیرێته‌وه: 1. دزیكردن.2. بڵاوكردنه‌وه ی ماده‌ی بێهۆشکه‌ر یا هه‌ر شتێکی دیکه‌ی مه‌ترسیدار له نێو خه‌ڵکدا.3. هێرشی جنسی و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژن یا مناڵ.4. نه‌خۆشیی ده‌روونی و نه‌مانی کۆنترۆڵی مێشکی، یا نه‌خۆشیی هه‌واگیری وه‌ك ئایدز، فه‌یرۆز، هی دیکه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌درێت بۆ هاوکاریکردنی له بواری ماڵی و پزیشکییه‌وه.5. سیخوڕی‌کردن بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان یا پێوه‌ندیگرتنی نهێنی به پارتێك یا لایه‌نێکی دیكه‌وه.6. هه‌ڵسوکه‌وتی خراپ له نێو خه‌ڵکدا به‌پێچه‌وانه‌ی پرینسیپ و پێڕه‌وی نێوخۆی پارتی. په‌یکه‌ری بنه‌ره‌تیی شێوه‌ی داڕشتنی پارتی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یه كه: هه‌موو ئۆرگانه‌کانی پارتی له خواره‌وه بۆ سه‌رێ هه‌ڵده‌بژێردرێنه‌وه.ئۆرگانه‌كانی پارتی به ڕێكوپێكی ڕاپۆرتی تێكۆشانی خۆیان به ئۆرگانی سه‌ره‌وه‌تر ده‌ده‌نه‌وه. له نێو پارتیدا بۆ هه‌موو ئه‌ندامان بێ جیاوازی یه‌ك دیسیپلین هه‌یه، بڕیاری ئۆرگانی سه‌ره‌وه‌تر له لایه‌ن ئۆرگانی خواره‌وه‌تره‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ. ته‌كپه‌رستی و ته‌کبڕیاری و سه‌ره‌ڕۆیی له پارتیدا جێگای نییه. به‌رزترین ئۆرگانی پارتی كۆنگره‌یه، كۆنگره‌ی هه‌ر ٣ ساڵ جارێك له ئه‌ندامانی ئه‌سڵی وجێگر و ڕاوێژكارانی كومیته‌ی ناوه‌ندی، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری ته‌واوی ئۆرگانه‌کانی پارتی له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، که به‌پێی ئامارێک که کۆمیته‌ی ئاماده‌کاریی کۆنگره چه‌ند مانگ پێش به‌ستنی کۆنگره دیاری ده‌کات. ئه‌رک وده‌سه‌ڵاتی کۆنگره ئه‌مانه‌ن :باسکردن و هه‌ڵسه‌نگاندن له‌سه‌ر ڕاپۆرتی كومیته‌ی ناوه‌ندی که له کۆنگره‌دا ده‌خۆێنرێته‌وه، له کۆتاییدا له کۆی بۆچوونه‌کان کۆنگره به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا. به‌شێکی دیکه له کاری کۆنگره چاوخشاندن به‌سه‌ر ڕێبازی گشتیی سیاسی و ستراتیژیی تاكتیكیی پارتی، پێداچوونه به‌سه‌ر به‌رنامه و پێڕه‌وی نێوخۆی پارتی، ئه‌گه‌ر پێویست بوو ده‌سكارییان ده‌كا و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندی ده‌کا. ئه‌ندامانی ئه‌سڵی و جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی دیاری ده‌کا و سه‌رۆکی گشتیی پارتی هه‌ڵده‌بژێرێ. کۆنگره‌ی ئاوارته (نائاسایی) به مه‌رجێک ده‌گیرێت: ئا: له‌سه‌ر داخوازیی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی. ب: یان له‌سه‌ر داخوازیی دوو له سێ (٣/٢)ی ئه‌ندامان و ڕێکخراوانی پارتی. له نێوان ٢ کۆنگره‌دا گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی بڕیارده‌ر له سیاسه‌ته‌کانی پارتی، (کۆمیته‌ی ناوه‌ندی)یه. كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به به‌شداریی لانی كه‌م دوو له سێ (٣/٢)ی ئه‌ندامانی ئه‌سڵی ڕه‌سمییه‌ت په‌یدا ده‌كه‌ن، بڕیاره‌كانی وه‌ختێك تۆمار ده‌کرێن كه زیاتر له دوو له سێ (٣/٢)ی ئه‌ندامانی ئه‌سڵیی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌دا ده‌نگیان بۆ بده‌ن. به‌پێێ ئاماری به‌شداریی ژنان له نێۆ شۆڕشی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا، هه‌وڵ ده‌درێت لانی که‌م (٣٠٪)ی ئه‌ندامانی سه‌رۆکایه‌تیی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان له ژنان پێک بێت. بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ژماره‌یه بۆ سه‌رۆکایه‌تیی پارتی، له کۆنفرانسی تایبه‌تیی ژنانی ئه ندام له (پ س ک) که یه‌ک حه‌فته پێش به‌ستنی كۆنگره، به‌پێی ده‌نگی زۆرینه‌ی ژنان، ئه‌و به‌شه دیاریکراوه‌ی ژنان، بۆ ئه ندامی كۆمیته‌ناوه‌ندی هه‌ڵده‌بژێرن، ئیتر به‌بێ هه‌ڵبژاردنی کۆنگره ئه‌وانه ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندین. هۆکاری ئه‌و جیاوازیه‌ش بۆ ژنان ئه‌وه‌یه که به داخه‌وه ئه‌زموون ومێژووی زۆرله پارته كوردییه كان ئه‌وه پێشان ده‌دا، که ژنان وه‌ک پێوست له لایه‌ن پیاوانی به‌شدار له کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌کان ده‌نگیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، هه‌ر بۆیه ژنانی كورد له سه‌رۆکایه‌تیی شۆڕش بێبه‌ش كراون. له‌و که‌سانه پێک دێن که ده‌نگی ته‌واویان بۆ کۆمیته‌ناوه‌ندی نه‌هێناوه، یا ئه‌و که‌سانه‌ی که پێیان خۆشه بۆ جێگری ناوه‌ندی خۆیان کاندید بکه‌ن.جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی مافی به‌شداریکردنی هه موو کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمیته‌ناوه‌ندیی هه‌یه، به‌ڵام مافی ده‌نگدانی نییه، هه‌ر کاتێک ئه‌ندامێکی ئه‌سڵیی کۆمیته‌ناوه‌ندی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کۆمیته‌ناوه‌ندی به‌شداریی نه‌کرد، ئه‌وا جێگری یه‌که‌م مافی ته‌واوی وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌سڵ له‌و کۆبوونه‌وه‌دا هه‌یه، جێگره‌کان به‌پێی ده‌نگه‌کان ڕیزبه‌نی ده‌کرێن. جێگری کۆمیته‌ناوه‌ندی به‌بێ هه‌ڵبژاردن ده‌توانێ له کۆنگره‌دا به‌شداری بکات. سه‌رۆكی گشتیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شداری ناو کۆنگره به زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵده‌بژێردرێت. له پاش هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، نۆره ده‌گاته هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی گشتیی پارتی. ئا: وه‌ک ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌نگیان هێنابێته‌وه.ب: له نێۆ پارتیدا پێشتر به‌رپرسایه‌تیی هه‌بووبێت وه‌ک ئه‌زموونی کارکردن.پ: لانی که‌م ٣ ساڵ ئه‌ندام بووبێت له ناو پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. تێبینی: ئه‌گه‌ر پێش ٣ ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیدا کۆنگره بگیرێت، ئه‌و که‌سه‌ی که‌خۆی ده‌پاڵێوێ بۆ سه‌رۆکی پارتی، ده‌بێت که‌سێک بێت له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. سه‌رۆكی گشتی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که: ئاگای له هه‌موو كاروباری كۆمیسیۆن و ڕێكخراوه‌كانی پارتی بێت، پێویسته ٣ مانگ جارێك ئۆرگان و كۆمیسیۆنه‌كان ڕاپۆرتی كاری خۆیانیان پیشانی سه‌رۆکی گشتی بده‌ن. جێگری گشتی ده‌بێت یه‌کێک بێت له ئه‌ندامانی سه‌رۆکایه‌تی، له لایه‌ن سه‌رۆکی گشتییه‌وه دیاری ده‌کرێت، سه‌رۆکی گشتی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که هه‌ر کات له کاره‌کانی جێگری ڕازی نه‌بێت بیگۆڕێت. یا هه‌ر ساڵێک جارێک که‌سێک به جێگری دیاری بکات، به مه‌به‌ستی په‌یداکردنی ئه‌زموون و بارهێنانی سه‌رکرده‌ی داهاتوو. ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی سه‌رۆکایه‌تی بێجگه له سه‌رۆکی گشتی که هه‌ڵبژێراوی کۆنگره‌یه، ئه‌وانی دیکه له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌سڵیی کۆمیته‌تی ناوه‌ندییه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێن، که بۆ ٣ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ١ ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵده‌بژێرێت. ئه‌ندامانی ئه‌سڵیی کۆمیته‌ی سه‌رۆکایه‌تی به‌رپرسایه‌تیی پۆسته گرنگه‌کانی پارتیان به ئه‌ستۆ ده‌درێت. ڕاوێژکاری كۆمیته ی ناوه‌ندی (مشاور) له لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی پارتییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن.هه‌روه‌ها له لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی پارته‌وه به‌رپرسیایه‌تیی كۆمیسیۆن و ئۆرگانه‌كانی دیكه‌یان پێ ده‌سپێردرێت،که‌سانێک ده‌بن که لانی که‌م ساڵێک وه‌ک ئه‌ندام له نێو پارتیدا تێکۆشانیان هه‌بووبێت، ده‌توانن له ته‌واوی کۆوبوونه‌وه‌کانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌شداری بکات، مافی ده‌نگدانی نییه به‌ڵام پرسی پێ ده‌کرێت، ڕاوێژکاران به‌بێ هه ڵبژاردنی کۆنفرانسه‌کان ده‌توانن له کۆنگره‌دا به‌شداری بکه‌ن. به‌رپرسی هه‌ر کام له کۆمیسونه‌کان له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیی پارتییه‌وه دیاری ده‌کرێت. 1. كۆمیسیۆنی ڕێکخستنه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ئا: بۆ کاری ناوخۆ، به‌رپرسیاری ته‌واوی مه‌ڵبه‌نده‌كان و ڕێکخستنه‌کانه، هه‌ر وه‌ها ئاگای له كاره‌كانی ناوخۆی پسک ده بێت. ئاگای له كه‌مووكوڕی و پێداویستییه جۆراوجۆره‌كان ده‌بێت و له ڕێگه‌ی كۆمیسێونه‌وه، پێداویستییه‌كانی ناوخۆ دابین ده‌کرێت.ب: بۆ کاری ده‌ره‌وه كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌تی دروست ده‌كات بۆ كاروباری پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی پسک له‌گه‌ڵ پارته كوردییه‌كان و پارت و ڕێکخراوه‌کانی وڵاتانی جیهان،هه‌ر وه‌ها به‌پێی رێژه‌ی ئه‌ندامانی پسک له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كۆمیته‌ی وڵات داده‌مه‌زرێنێ. 2. كۆمیسیۆنی ئابووری و دارایی كۆمیسیۆنی ئابووری و دارایی، به ئاگاداریی سه‌رۆکی گشتیی پارتی! سه‌رپه‌رستی له داهات و ده‌ركه‌وتی داراییی پسک ده‌كات، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه لێكوڵینه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر داهات و ده‌ركه‌وتی پسک بكات. هه روه‌ها پرۆژه‌ی جۆراوجۆر داده‌مه‌زرێنێ بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی پسک له گشت بوارێكدا، پێویسته هه‌ر سێ مانگ جارێک ڕاپۆرتی کاره‌کانی خۆی بداته‌وه به سه‌رۆکی پارتی. 3. كۆمیسیۆنی کاروباری مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تیلێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕه‌وشی ژنان و مناڵانی كوردستان، بارهێنانی ژنان بۆ به‌شداری له داڕشتنی سیاسه‌ت بۆ کوردستان و هه‌روه‌ها بۆ نێو ڕیزه‌کانی پسک له بواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. 4. كۆمیسیۆنی را گه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانبه‌ڕێوه‌بردنی ڕاگه‌یاندنه گشتییه‌كانی پسك، وه‌ك ڕۆژنامه‌ی گشتی، ڕادیۆ، ئینته‌رنێت، هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی ته‌له‌ڤزیۆنێكی سه‌ته‌لایتی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هزری سه‌ربه‌خۆییخوازی له ناو خه‌ڵكی كوردستاندا. 5. كۆمیسیۆنی ڕۆشنبیری و په‌ره‌وه‌رده و بارهێنانی گشتی و کولتووریكردنه‌وه‌ی خولی جیاجیا بۆ تێكۆشه‌ران، هه‌وڵدان بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی پله‌ی زانیاری، خوێندنه‌وه‌ی كتێب به شێوه‌ی دیاریكراو، به‌ستنی كۆڕ و سمینیاری جۆراوجۆر. كردنه‌وه‌ی ده‌وره‌ی وه‌رزشی له گشت بواره‌كاندا بۆ پێشمه‌رگه و كادره‌كانی شۆڕش و بارهێنانی لاوانی وه‌رزشكار بۆ كوردستان. هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی زانست له بواری وه‌رزش له جیهان و كوردستاندا. هه‌وڵدان له ڕێگه‌ی چه‌ند مامۆستای لێزان بۆ نووسینی كتێبی وانه‌وتنه‌وه به شێوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بۆ فێربوونی گه‌وره‌ساڵان و مناڵان به زمانی كوردی. وه له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی زاراوه‌كان بۆ دروستكردنی زمانێكی ستاندارد. 6. كۆمیسیۆنی جۆگرافیا و گه‌شه‌ی سروشتی كوردستانكۆكردنه‌وه‌ی زانستی پێویست له‌سه‌ر شار و شارۆچكه و نه‌خشه‌ی ته‌واوی كوردستان. هه‌وڵدان بۆ دیاریكردنی جوگرافیای گشتیی كوردستان و پاراستنی ئاسه‌واره مێژووییه‌كانی كوردستان. ناساندنی شاخ و چۆم و سه‌یرانگاكانی كوردستان به جیهان. كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و شار و ناوچانه‌ی كه داگیركه‌ران له‌سه‌ر جوگرافیای كوردستان دایان بڕیوه. ئه‌م پێڕه‌وپرۆگرامه پێک هاتووه له (٤) به‌ش و (٢٣) مادده.www.psk2006.org sarbasti_kurd@yahoo.com sarbastikurd@gmail.com:: په‌ڕه‌کان ::
