سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: ماڵپەڕی گشتی پارتی سەربهستی
ئاژانی نەتەوەیی سەربەخۆ،
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
ماڵپەڕی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان،
ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان نیشتمانی کورد به هه‌موو پارچه‌کانیه‌وه به یه‌ک وڵات و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به یه‌ک نه‌ته‌وه ده‌ناسێ، ئه‌و سنوورانه‌ش که خراونه‌ته نێوان به‌شه‌کانی کوردستان و به ڕواڵه‌ت له‌تیان کردووه، به ده‌ستکردی داگیرکه‌ر و سنووری زۆره‌ملییان ده‌زانێ و دانانیان پێدا نانێت، به‌ڵام له‌م هه‌لومه‌رجه ناسکه‌دا، پسک به‌پێێ چه‌ندین هه‌ڵسه‌نگاندنێکی سیاسی و ستراتیژیی ڕۆژ له ناوچه‌که‌دا، خه‌بات و تێکۆشانی ئێستای تایبه‌ت ده‌کات بۆ به‌شی داگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، واته کوردستانی بنده‌ستی ڕێژیمی ئێران.٢ ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، خۆی به پارتی هه‌موو دانیشتووانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زانێت، هه‌وڵ ده‌دا بۆ به‌جێگه‌یاندنی مافه‌کانیان به‌پێێ جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ. بێجگه له گه‌لی کورد ئه‌م که‌مینانه‌ش له کوردستان ده‌ژین بریتین له ئازه‌ری و ئه‌رمه‌نی. له پرۆژه و سیاسه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا ئه‌و که‌مه نه‌ته‌وانه‌ی کوردستان به هاووڵاتیی کوردستانی ده‌ناسرێن، مافی هه‌ر که‌مینه‌یه‌کی دانیشتووی خاکی کوردستان وه‌ک هاووڵاتییه‌کی کوردستان چاوی لێ ده‌کرێت و ده‌پارێزرێت.٣ ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌گوێره‌ی توانا له تێکۆشانی هه‌موو به‌شه‌کانی داگیرکراوی کوردستان پشتیوانی ده‌کات.٤ ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له جووڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی و دیمۆکراتی و ئازادیخوازیی سه‌رانسه‌ری گه‌لانی بنده‌ستی ئێران به گۆێره‌ی توانا پشتیوانی ده‌کات.٥ ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، لایه‌نگری ئاشتی و هێمنایه‌تیی جیهانه، له خه‌باتی گه‌لانی بنده‌ست و چه‌وساوه بۆ ئازادی و دیمۆکراسی وله‌نێۆبردنی زوڵم و زۆری و چه‌وسانه‌وه پشتیوانی ده‌کات، بۆ دابینکردنی مافی مرۆڤ به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ هێزه دیموکراته‌کانی جیهان تێده‌کۆشێ.دروشمی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بریتییه له: ١ ـ پێکهێنانی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و دیمۆکراتی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.٢ ـ وڵاتی دیمۆکراتی کوردستان به‌گوێره‌ی یاسا و ڕێوشۆێنی په‌سه‌ندکراوی زۆربه‌ی خه‌ڵک کاروباری ده‌وڵه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه ده‌بات.٣ ـ وڵاتی دیمۆکراتی کوردستان خاوه‌نی په‌رله‌مانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ که ئه‌ندامانی ئه‌و په‌رله‌مانه پێک هاتبن له هه‌موو چین و تۆێژه‌کانی کوردستان، به‌گوێره‌ی ئاپۆره‌ی خه‌ڵک له ناوچه‌کاندا له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن.٤ ـ وڵاتی دیمۆکراتی کوردستان، له ڕێگه‌ی ئابووری و پرۆژه‌ی دیموکراتیدا به قازانجی زه‌حمه‌تکێشان سوود وه‌رده‌گرێت.٦ ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له بارودۆخی ئه‌مڕۆی کوردستان هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌رکی سیاسی و ته‌شکیلاتیی خۆی، له کاتی ڕزگاریبوونی خاکی داگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌نگاوی به‌په‌له بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵده‌گرێت:ئا- هه‌وڵ ده‌دا به هاوکاریی هێزه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی نۆێنه‌رانی خه‌ڵکه‌وه بۆ پێکهێنانی په‌رله‌مانی کوردستان و وه‌زاره‌ته‌کانی کوردستان.ب- دانانی یاسایه‌کی به‌په‌له، که به شێوه‌ی ڕه‌شنووسی، له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ده‌نگی پێ بدرێت. پ- په‌ره‌دان و گه‌شه‌کردنی زمان، ئه‌ده‌ب، فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری کوردی.ت- ڕێزگرتن و په‌ره‌پێدانی دابوشۆێنی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کولتووریدا.ج - دانانی فێرگه و قوتابخانه به زمانی کوردی بۆ زارۆک و گه‌وره‌ساڵان له گوند و شار.چ– ڕێکخستن و هاندانی زه‌حمه‌تکێشانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و فه‌رهه‌نگی، هه‌روه‌ها بۆ دروستکردنی سه‌ندیکا و ڕێکخراوی پیشه‌یی.ح– ناسینی مافی به‌رامبه‌ریی ژن و پیاو له هه‌موو بواری ژیانی سیاسی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا، هاندانی ژنانی کورد بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوی دیمۆکراتیی تایبه‌تیی خۆیان و هاتنه‌مه‌یدانی خه‌بات بۆ ڕزگاری له بنده‌ستی و چه‌وسانه‌وه.خ ـ هاندانی لاوانی کورد بۆ فێربوون و داهاتن و پاراستنی دابونه‌ریتی جوانی کورده‌واری، پێکهێنانی ڕێکخراوی تایبه‌تیی خۆیان و به‌شداری و چالاکیی فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و خه‌باتی سیاسی.د- ناسین و ڕێزگرتن له مافی نه‌ته‌وه‌یی و کو‌لتووریی که‌مینه‌یه‌کانی دانیشتووی کوردستان و نه‌هێشتنی فه‌رق و جیاوازی و به‌شداریکردنیان له خه‌باتی ڕزگاریخوازی و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی.ر- ڕه‌شکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئاسه‌واره‌کانی داگیرکه‌ران له ناوچه‌کانی کوردستان. ئا : پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌وڵ ده‌دا: ١. بۆ ناساندنی ته‌واوی جۆگرافیای خاکی کوردستان به سنووره‌کانیه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌لانی دراوسێمان وه‌ک فارس، ئازه‌ری وعه‌ره‌ب.٢. هه‌وڵ ده‌دا به به‌ڵگه و مێژوو پشتیوانیی دادوه‌رانی جیهانی بكات، بۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و شار و ناوچانه‌ی که له‌سه‌ر کوردستان دابڕاون بۆ ناو جۆگرافیای گشتیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ب : پارێزگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ١ـ پارێزگای کرماشان.٢ـ پارێزگای ئیلام.٣ـ پارێزگای لوڕستان.٤ـ پارێزگای ئورمییه.٥- پارێزگای سنه.٦ـ پارێزگای هه‌ورامان.پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هه‌وڵ ده‌دا بۆ: ناساندن و ئاشکراکردنی سامانی شاراوه و داگیرکراوی ئابووریی وڵاتی کوردستان له گشت بوارێک‌دا، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌ڵبژێراوی کوردستانه‌وه پێشنیاری بانگهێشتنی کومپانیاکانی جیهان ده‌کات بۆ وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌و سامانه شاراوانه، بۆ ئه‌وه‌ی ژێر خانی ئابووریی وڵاتی کوردستان گه‌شه بکات. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌وڵ ده‌دا که: له ڕێگه‌ی داراییی سامانه‌کانی کوردستانه‌وه له هه‌موو شاره‌کانی کوردستان زانکۆ و کارگه و شوێنی خزمه‌تگوزاری دروست بکات. هه‌وڵ ده‌دا بۆ بووژاندنه‌وه‌ی کشتوکاڵ له گونده‌کاندا و هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دا بۆ دابینکردنی که‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ جووتیارانی کوردستان.هه‌وڵ ده‌دا بۆ کردنه‌وه‌ی کارگه‌ی جۆراوجۆر بۆ گه‌شه‌ی ئابووری له کوردستاندا و هه‌روه‌ها بانگێشه‌ی کومپانیاکانی جیهانی ده‌کات بۆ وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌کانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
