سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: ماڵپەڕی گشتی پارتی سەربهستی
ئاژانی نەتەوەیی سەربەخۆ،
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS

خۆێنه‌رانی به‌ڕێز ! ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستاندایه، په‌یره‌و پرۆگرامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان په‌سه‌ند کراوی سه‌رکردایه‌تی کاتی و دامه‌زرێنه‌ری پسک ه، به ناوی کۆمیته‌ی ئاماده کاری کۆنگره‌ی یه‌که‌می کوردستان، داوا له گشت دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی ڕێبازی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌که‌ین، که بیرۆبۆچوونی خۆتان له‌سه‌رئه‌م په‌یڕه‌و پرۆگرامه ده‌رببڕن و به‌و ئێمه‌یلانه‌ی خواره‌وه بۆمان بنێرن، بۆ ئه‌وه‌ی له کۆی بۆچوونه‌کانی هه‌موو لایه‌کمان بتوانرێت له کۆنگره‌ی یه‌که‌مدا گۆڕانکاری پێویستی تێدا بکرێت.و به‌رنامه‌یه‌کی پوخته‌و وڵام ده‌ری ڕێبازی نه‌ته‌وه‌یی وسه‌ربه‌خۆیی کوردستان بێت.
kongrei1@gmail.com ,,, kongrei1@yahoo.com
..................................................
کورد یه‌کێک له گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌کانى ئه‌م جیهانه‌یه که تا ئێستا خاوه‌نى کیان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆى نییه، ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه که خاوه‌نى فه‌رهه‌نگێکى له‌مێژینه و خه‌باتێکى بێپسان و دوورودرێژ و خوێناوییه، هه‌زاران ساڵه له‌و نیشتمانه پڕپیت و به‌ره‌که‌ته‌ی ده‌ژى که ناوى کوردستانه. کۆڵنه‌ده‌رانه و بێ‌وچان هه‌رده‌م بۆ پاراستنى زمان، کو‌لتوور و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تیى خۆى که له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه هه‌وڵى له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ى دراوه، تا گه‌یشتن به کاروانى شارستانیه‌تى جیهان و ژیانێکى سه‌ربه‌ست و ئازاد خه‌باتى کردووه. هه‌رچه‌نده له‌م پێناوه‌دا تووشى هه‌ڵدێر و که‌ندوکۆسپ و زۆر جارانیش به په‌لامارى هه‌میشه‌ییی دوژمن که‌وتۆته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى جینۆسایدى ڕه‌گه‌زى، کیمیاباران و ئه‌نفال و تا چاوترسان و تیرۆر، به‌ڵام چرکه‌ساتێکش له خه‌باتى خۆى له به‌رامبه‌ر دوژمنى شۆڤینیستی نه‌وه‌ستاوه و شێلگیرانه به‌ربه‌ره‌کانێی کردووه. له‌م نێوانه‌دا زۆر جارا ن داگیرکه‌ران تاکتیکى شه‌ڕیان گۆڕیوه، له ڕێگاى ئاژاوه‌گێڕى و ته‌ماع و که‌لێن ودوودڵى خستن له‌نێو کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک و که‌ڵکلێوه‌رگرتنیان بۆ دامرکاندنى بزووتنه‌وه‌کانى کورد. به‌داخه‌وه زۆر جاران سه‌ر که‌وتوون و ده‌سه‌ڵاتى چه‌په‌ڵ و شۆڤینیستانه‌ییى خۆیان به‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه سه‌پاندووه و له سه‌ره‌تاییترین مافى نه‌ته‌وایه‌تى، نیشتمانى و ئایینى و سه‌روه‌ت و سامانی نیشتمانه‌که‌یان بێیه‌شى کردوون. ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له مێژووى نه زۆر دوورى نه‌ته‌وه‌که‌مان بده‌ینه‌وه باش بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که‌چۆن سه‌دان ساڵه کورد له‌ژێر دڕندانه‌ترین سته‌م و په‌لامار و ئازاردا بووه و چه‌نده قاره‌مانانه‌خۆڕاگر بووه تا کاروانى خه‌باتى تا ئێره گه‌یاندووه، لاپه‌ڕه‌یه‌ک له لاپه‌ڕه‌کانى تر‌ى مێژووی هه‌تاهه‌تایه بۆ خۆى تۆمار کردووه. پاش هه‌وه‌ڵین دابه‌شبوونى کوردستان له‌نێوان ئیمپراتۆرییه‌کانى عوسمانى و سه‌فه‌وى ( ١٥١٤)ی ز.، ئیتر به‌ته‌واوى کورد و خاکى کوردستان که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌م دوو ئیمپراتۆرییه‌وه، هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ کار بۆ له‌ناوبردن و تواندنه‌وه‌ى گه‌لى کورد کرایه گه‌ڵاڵه و ده‌ستوورى کارى دوژمنانى گه‌لى کورد، وه به ته‌واوى هێزه‌وه که‌وتنه دژایه‌تى و خنکاندن و ڕاوه‌دوونانى ئازادیخوازان و سه‌رکوتى جووڵانه‌وه‌کانى گه‌لى کورد، وه‌ک مێژووى شۆڕشه‌کانى بابان له‌ساڵى (١٨٠٥)، حه‌مه پاشاى ڕه‌واندوز (١٨١٤)، به‌درخانییه‌کان (١٨٤٢)، شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هرى (١٨٨٠) که بۆ سه‌ربه‌خۆیی و یه‌کپارچه‌ییی خاکى کوردستان هه‌ڵگیرسا بوون.پاش شکستهێنانی شۆڕشه‌کانى ساڵانی ٢٠ و ٣٠ و به‌رته‌سککردنى ویست و داواکارییه‌کانى کورد، ئیدى شۆڕشه‌کان ورده ورده ناوچه‌یى کران، وه‌ک شۆڕشى بارزان، جوانڕۆ، گه‌ڵباخى، پشده‌رى، جه‌لالیان، لوڕستان، هه‌ورامان، مووکریان، ئه‌مه خۆى له‌خۆیدا نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌تنێک بووه له‌و قۆناغه ئه‌سته‌م و دژواره‌دا. هه‌ر به‌رهه‌مى گشتى ئه‌و خه‌باتانه بووه که بزووتنه‌وه‌ى شۆڕشگێڕیی له ڕۆژهه‌ڵات برده لووتکه‌ى به‌رزایى و، بنه‌مایه‌ک بوون بۆ دامه‌زراندنى کۆمارى دیموکراتیکى کوردستان له مه‌هاباد، که ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتى ڕامیاریی گرته ده‌ست و پێى نایه قۆناغیکی نوێی دیاریکردنى چاره‌نووسسازى گه‌له‌که‌ى
